کۆمپیوتەر
11, کانوونی دووەم 2019
باشترین ئەو لاپتۆپانەی لە کۆنگرەی CES 2019 ـەدا نمایش کران
چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتایهاتنی کۆنگرەی CES 2019 لە لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا، چەندان بەرهەمی ئەلکترۆنی ناوازە لە کۆنگرەکەدا نمایش کران، لاپتۆپەکانیش بەشێکی کۆنگرەکە بوون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە نمایش کران. کەی ئای تی ئێن باشترین ئەو لاپتۆپانەتان پێ دەناسێنێت کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا نمایش کرابوون.
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای HP خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ١٧.٣ ئینجە بە ڕوونی Full HD و بە خێرایی ٦٠ هێرتز، خاوەن نەوەی نۆیەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە لەگەڵ گرافیک کارتی Nvidia GeForce RTX 2060، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن ٢ بیرگەی ناوەکییە لە جۆری SSD بە قەبارەی ١ تێرابایت و ٨ گێگابایت. لەم مانگەدا بە نرخی دەستپێکی ٢.٥٤٩ دۆلارەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13674375/vpavic_190102_3148_0095.jpg)
نەوە نوێیەکەی لاپتۆپی ALIENWARE M17 تەنکترە لە نەوەی پێش خۆی. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٧.٣ ئینج و ڕوونی 4K و خێرایی ٦٠ هێرتز، خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i9 ـە، لەگەڵ ڕامێک لە جۆری DDR4 بە فراوانی ١٦ گێگابایت و ٢ بژاردەی بیرگەی ناوەکی لە جۆری SSD بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایت+٨ گێگابایت. هەروەها بژاردەی گرافیک کارتەکانی RTX 2060 ،RTX 2070 Max-Q، و RTX 2080 Max-Q ـیشی لێ بەردەست دەبێت و نرخی لە ١.٦٤٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13669186/Alienware_m17_1.jpg)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای ڕەیزەر خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ١٥.٦ ئینجە بە ڕوونی 4K، خاوەن ڕامێکی جۆری DDR4 ـە بە فراوانی ١٦ گێگابایت و ٢ بژاردەی بیرگەی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەکانی ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت و خاوەنی نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە. بژاردەی گرافیک کارتی RTX لە جۆرەکانی 2060 و 2070 و 2080 بەردەست دەبێت. لە ٢٩ ـی ئەم مانگەدا بە نرخی ٢.٢٩٩ دۆلار بەردەست دەکرێت.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13668949/Blade_15__2019__Advanced_Model___Studio_Photo__03_.png)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەیسوس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ١٧.٣ ئینجە بە ڕوونی Full HD، خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i9 ـە و خاوەن ڕامێکە لە جۆری DDR4 بە فراوانی ٦٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت و خاوەن گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 2080 ـە. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت و نرخیشی لەگەڵ بەردەست کردنیدا ئاشکرا دەکرێت.
لاپتۆپە نوێیەکەی لینۆڤۆ خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ١٤ ئینج بە ڕوونی Full HD. خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 دەبێت لەگەڵ ٢ بژاردەی ڕامی جۆری LPDDR3 بە فراوانی ٨ و ١٦ گێگابایت لەگەڵ بژاردەی ناوەکی لە جۆری SSD بە فراوانی ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایت. هەروەها خاوەن گرافیک کارتی جۆری Intel integrated و ناسێنەرەوەی دەموچاوی Windows Hello و بڵندگۆی Dolby Atmos دەبێت. لینۆڤۆ لە مانگی ٥ ـی ئەمساڵەوە بە نرخی ١.٥٠٠ دۆلار دەست دەکات بە فرۆشتنی. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13676428/lenovos940_vsavov.jpg)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەیسوس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ١٧ ئینجە بە ڕوونی Full HD. خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٤ گێگابایت و گرافیک کارتی NVIDIA Quadro P3200. هەروەها خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و ناسێنەرەوەی دەموچاوی Windows Hello ـە. نرخی نەزانراوە بەڵام لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13672871/asus_studiobook_1.jpg)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای LG خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٧ ئینج. خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە، لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ١٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە SSD بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت، خاوەن گرافیک کارتی Intel UHD Graphics 620 و هەستەوەری پەنجەمۆرە. لە کۆتایی ئەمساڵدا بە نرخی ١.٧٠٠ دۆلار بەردەست دەکرێت.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13681905/lg_gram_17_2.jpg)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای DELL خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٣.٣ ئینج و هەستیارە. خاوەن بژاردەی نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i3 و i5 و i7 ـە، لەگەڵ ڕامێک لە جۆری LPDDR3 بە فراوانی ١٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە فراوانی ٢٥٦ گێگابایت و گرافیک کارتی Intel UHD Graphics 620. لاپتۆپە نوێیەکە ئێستا بە نرخی دەستپێکی ٨٩٩ دۆلار لە وێبسایتی فەرمی DELL بەردەستە.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13665524/cgartenberg_190102_3149_dell_xps13_0822.jpg)
نەوە نوێیەکەی Acer Swift 7 تەنکترە و کێشی کەمترە لە چاو نەوەی پێش خۆی. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ١٤ ئینجە و ڕوونمایەکەی هەستیارە، خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە لەگەڵ ڕامێک لە جۆری LPDDR3 بە فراوانی ٨ گێگابایت و بژاردەی بیرگەی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت. لە مانگی ٥ ـی ئەمساڵ بە نرخی ١.٧٠٠ دۆلار بەردەست دەکرێت.
گشت تایبەتمەندییەکانی Acer Swift 7 
کۆمپانیای HP بژاردەی ڕوونمای جۆری AMOLED ـی لە لاپتۆپی Spectre x360 ـی نمایش کرد، لاپتۆپەکە قەبارەی ١٥ ئینجە و خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە، لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ١٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت. بژاردە نوێیەکە لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵ بە نرخێکی نەزانراوەوە بەردەست دەکرێت. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13671623/HP_Spectre_x360_15_with_AMOLED_FrontLeft.png)
لاپتۆپە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەیسوس خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٤ ئینج و نۆچ لە ڕووی دەرەوەی سەر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 ـە، لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ١٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ١ تێرابایت و گرافیک کارتی Nvidia GeForce MX150. بە نرخێکی نەزانراوەوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت. :no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13671669/ASUS_ZenBook_S13_UX392_powerful_performance_with_discrete_graphics.png)
- Asus Chromebook Flip C434
کۆمپانیای ئەیسوس چالاکترینی کۆنگرەکە بوو. جیاوازی ئەم لاپتۆپە لەگەڵ لاپتۆپەکانی تری کۆمپانیاکە ئەوەیە کە ئەم دانەیەیان سیستەمی Chrome OS ـی لەسەر جێگیر کراوە، لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٤ ئینج، هەروەها خاوەن بژاردەی نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری ئینتێڵ M3-8100Y و i5-8200Y و i7-8500Y ـە، لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٨ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ١٢٨ گێگابایت. لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونماکەی توانای هەیە ٣٦٠ پلە بجوڵێندرێت. لاپتۆپەکە بە نرخی ٥٦٩ دۆلار لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13673330/ASUS_Chromebook_Flip_C434_KV_versatile_mode.jpg)
نوێکراوە (٢٠١٩/١/١٢): کۆنگرەی CES 2019 بەکۆتا هات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.