ئەندرۆید
4, نیسان 2013
فایەرفۆکسی ٢٠ بە چاککردنی ٣ هەڵەی ترسناک و گۆرانکاری تازەوە گەیشت!

مۆزێلای خاوەنی وێبگەڕی بەناوبانگ (فایەرفۆکس) وێبگەڕەکەی نوێکردەوە بۆ وەشانی ٢٠ کە لەم وەشانەدا چاکسازی لە Private Browseing دا کردووە و شێوەیەکی نویێ بەڕێوەبەری داگرتنەکانی زیادکردووە کە زۆر کردارییە ئەمە لەگەڵ چاککردنی ٣ هەڵەی ترسناک لەم وەشانەدا. شایەنی باسە بەڕێوەبەری داگرتنەکانی لە شێوەی وێگەڕی سەفاری لێکردووە و ئێستا بەشێکە لە وێبگەرکە واتە بێئەوەی پەەنجەرەیەکی تتر بکەیتەوە ئێستا لە تەنیشت باڕی ناونیشان دوگمەی داگرتنێک هەیە کە بەکلیک کردن دوایین داگیراوەکان دەردەکەون و تۆش دەتوانیت مامەڵەی خۆتیان لەگەڵ بکەیت.
تۆش لێرەوە بۆ سیستەمی دیاری کراو دەتوانیت دایبگریت کە بۆ ویندۆز و ماک و لینوکس و ئەندرۆيد بەردەستە:
– بۆ ویندۆز
– بۆ ماک
– بۆ لینوکس
– بۆ ئەندرۆید
سەرچاوە Zdnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!