هەواڵ
7, حوزهیران 2019
هواوەی بە فەرمی مۆبایلی Huawei Maimang 8ـی بە سێ کامێرا و پڕۆسێسەری Kirin 710ـەوە ڕاگەیاند

هواوەی بە فەرمی مۆبایلی Huawei Maimang 8ـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گونجاوەوە ڕاگەیاند. مۆبایلەکە نوێترینی زنجیرەی Huawei Maimang Seriesـە و لە یەکەمین سەیرکردنیشەوە تێبینی لێکچوونێکی زۆر دەکەیت لە نێوان مۆبایلەکە و Huawei P Smart+ 2019 کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەنرابوو.
لە ڕووکاری پێشەوە مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و نۆچێکی بچوکی هەیە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 24+16+2 مێگاپێکسڵ هەروەها لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە بێگومان بە هەمان شێوە لە ڕووکاری پشتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.21 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
- پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 710
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+16+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 274 دۆلار

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.