بابەتی گرینگ
27, نیسان 2013
دوایین سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە.

سڵاوتان لێبێت میوانانی خۆشەویست و فەرموون لەگەڵ سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە:
١- یاری بەناوبانگی Iron Man 3 ئێستا بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە خۆڕایی لە گووگڵ پلەی و ئەپستۆر دەستدەکەوێت.
٢- نەوەیەکی نوێی XBox لە ٢١ی مانگی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت
٣-ئەپڵ ڕۆژی ١٠ بۆ ١٤ی مانگی حوزەیرانی بۆ کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی دیار کرد!
٤- بەهۆی بوونی هەڵەیەک لە ئەپی ڤایبەری سیستەمی ئەندرۆید ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدرێت بەبێ نوسینی تێپەڕە وشە مۆبایلەکە بکاتەوە.
٥- ئێچ تی سی ئەپدەیتێکی تازە بۆ مۆبایلی (ئێچ تی سی وەن) بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کامێراکەی.
٦- نۆکیا مۆبایلێکی تازە بەناوی ئاشا ٢١٠ ڕادەگەینێت بە بوونی دوگمەی ئەپی Whatsappـەوە.
٧- فەیسبووک گۆڕانکاری لە شێوازی پیشاندانی پەڕەکانی دەکات لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان.
تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت!
ئێمە لە