ئەپڵ
21, ئاب 2013
دوایین سەردێری هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە. (٢١\٨\٢٠١٣)
سڵاوتان لێبێت میوانانی خۆشەویست و فەرموون لەگەڵ سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە:
١- مایکرۆسۆفت بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ئایپادی ئەپڵ لەڕێگەی ڕیکلامە ڤیدیۆییەکانی یەوە و لەدواینیشیاندا ئامانجی کردووەتە فێرخوازانی زانکۆ. لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە..
٢- ئەپڵیکەیشنی یوتیوب بۆ ئەندرۆید وئای ئۆ ئێس بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێکرایەوە و لەوەشانی نوێی ئەندرۆیددا بەتەواوی دیزاینی گۆردراوە و ئەوەی ئای ئۆ ئێسیش ئێستا ڕێگەت پێدەدات بەگەڕانکردن لەکاتی تەماشکردنی ڤیدیۆکان و ئەمە جگە لەوەی وێنۆچکەی ئایکۆنەکەیشی گۆڕدراوە.
٣- مۆبایلی هۆشمەندی ئێچ تی سی وەن خەڵاتی باشترین مۆبایلی پێدرا بۆ ساڵی ٢٠١٣ -٢٠١٤ لەلایەن دامەزراوەی ئەوروپی بۆ فرەمیدیا.
٤- ئێڵجی پەردەی لەسەر ڕوونترین شاشە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان لادا کە ڕوونیەکەی 1440×2560 بە قەبارەی ٥.٥ ئینج.
٥- ئەپڵیکەیشنی Maaii کە ئەپێکی تایبەتە بە ئاڵۆگری پەیامی خێرا و بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە بەتەنها لە یەک هەفتەدا و لە وڵاتی سعودیە ڕێژەی بەکارهێنەرانی بە ٣٠٠ هەزار زیاد دەکات.
٦- فەیسبووک دانی نا بە هەڵەکەی کە لەلایەن خەلیل فەلەستینی دۆزرایەوە لەسەر پەڕی سەرەکی مارک پۆستی کرد و هەربەم بۆنەیەوە فەیسبوک بڕیاری دا چاکسازی بکات و ڕێگە بگرێت لە دووبارە بوونەوەی.
٧- ڕێژەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری (ڤاین)ی تویتەر لە ٤٠ ملیۆن بەکارهێنەر تێپەڕی کردووە.
٨- کۆمپانیای سۆنی ڕۆژی ڕەوانەکردنی پلەیستەیشن ٤ی بۆ بازاڕەکان ئاشکرا کرد و ١٥ی مانگی ١١ی ئەم ساڵ بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا و ٢٥ی هەمان مانگ بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا ڕەوانەدەکرێت.
٩- لەمەودوا لەسەر گووگڵ ماپس ڕاستەوخۆ کێشەی ڕێگاوبانەکان بزانە.
تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت!
ئێمە لە