بابەتی گرینگ
27, نیسان 2015
چۆنیه‌تی هه‌ڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی خۆكارانه له سیسته‌می ماك

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان باس له چۆنیه‌تی هه‌ڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سیسته‌می ماك Mac OS X، هیوادارین سوودی هه‌بێت بۆ گشت لایه‌ك، له‌گه‌ڵمان بن بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كان…
١. به داگرتنی فرمانی Command و Space په‌نجه‌ره‌ی Spotlight بۆ ئه‌كرێته‌وه و تۆش له خانه‌ی گه‌ڕان بگه‌ڕێ بۆ فرمانی “Energy Saver” و دواتر بیكه‌ره‌وه، یان له ده‌سته چه‌پی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته له‌سه‌ر لۆگۆی ئه‌پڵ بكه و فرمانی System Preferences داگره دواتر فرمانی “Energy Saver” بكه‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:


٢. دواتر كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Schedule ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٣. دواتر نیشانه‌ی ڕاست له‌سه‌ر فرمانی Start up or wake بده و كاته‌كانی هه‌ڵبوون له ڕۆژانی هه‌فته یان ڕۆژه پشووه‌كان یان ته‌واوی ڕۆژه‌كانی كه مه‌به‌ستته ڕێكی بخه.
٤. وه به ده‌ستنیشان كردنی نیشانه‌ی ڕاست له‌سه‌ر Sleep ده‌توانی كاتی له كاركه‌وتنی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه یان Restart و Shut down به پێی ئه‌و ڕۆژانه‌ی مه‌به‌سته ڕێك بخه.
٥. دوای ده‌ست نیشان كردنی ڕۆژه‌كان كرته له‌سه‌ر فرمانی Ok بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.