10
ئینتەرنێت 19, ئه‌یلول 2015 3 بۆچوون

ئەم هەلە لەدەست مەدە و سود لە هەزاران ڤیدیۆیی فێرکاری بە خۆڕایی وەرگرە!

skillfeedSkillFeed یەکێکە لە گەورەترین ماڵپەڕەکانی بواری فێرکاری بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و بە هەزارەها فێرکاری لەو ماڵپەڕە بەدەست دەکەون. بەڵام بەداخەوە وا دیارە کۆتایی ئەم مانگ ئەم ماڵپەڕە گەورەیە دادەخرێت و کۆتایی بە کارەکانی دەهێنیت. ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە وەکو دیارییەک بۆ بەکارهێنەران تا کۆتایی ئەم مانگە گشت شتەکانی ناوی خۆڕاییە و بۆیە تۆش پەلە بکە و کام کۆرسی فێربوونت دەوێت دەستی خۆتی بگەیەنێ و دایبگرە و سود لەناوەڕۆکەکەی وەرگرە.

بێگومان تا ئەم چرکە ساتە ئەم ماڵپەڕە ٩٤.٥٧٧ ڤیدیۆیی فێرکاری لەخۆی دەگرێت و زیاتر لە ١٠ هەزار کاتژمێر فێرکاری تێدایە و زیاتر لە ١٠٠٠ مامۆستا فێرکارییەکانی خۆیانیان تێدا بڵاوکردووەتەوە. تۆش بفەرموو بەخۆڕایی و بەبێ هیچ پارەیەک تا کۆتایی ئەم مانگە کام فێرکاریت ویست دایبگرە و ئەمەی خوارەوەش لینکی ماڵپەڕەکەیە:

www.skillfeed.com

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ