بابەتی گرینگ
8, تشرینی یەکەم 2015
له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌كان، فه‌یسبووك گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له دوگمه‌ی “ڵایك” ده‌كات!

مانگی 9 ی ئه‌مساڵ، مارك زوكه‌ربێرگ-ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای فه‌یسبووك شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی دروستكرد كاتێك ڕایگه‌یاند كه فه‌یسبووك كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری دووگمه‌ی “ڵایك-به‌دڵبوون” ی فه‌یسبووك. ئه‌مه‌ش به زیادكردنی دوگمه‌ی (Dislike) نا،به‌ڵكو به دانانی چه‌ند بژارده‌یه‌ك له‌كاتی به‌دڵ نه‌بوون یان هاوخه‌می ده‌ربڕین بۆ هه‌ر بڵاو كراوه‌یه‌ك.ئه‌مڕۆش،چه‌ند شتێك له فه‌یسبووك ئاشكرا بوون ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه، ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تر زیاد ده‌كرێت بۆ دوگمه‌ی “ڵایك” به ناوی “كاردانه‌وه‌كان”، به‌شه نوێیه‌كه‌ش له شه‌ش ئیمۆجی (دۆخ) پێكهاتووه، كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات به شێوه‌یه‌كی خێراتر چۆنیه‌تی به‌دڵبوون یان به‌دڵنه‌بوونی خۆی بۆ پۆسته‌كه ڕابگه‌یه‌نێت له ڕێگای ئه‌و شه‌ش ئیمۆجیه‌وه كه بریتین له (Love “بهدڵبوونێكی زیاتر”،پێكه‌نین،خۆشحاڵی،شۆك،دڵته‌نگ،تووڕه) جگه له هه‌ڵبژارده‌ی ڵایك كه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ش ئیمۆجیه.

فه‌یسبووك ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه بۆ دوو به‌شی به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت كه له ئیسپانیا و ئیرلهنداوهن، دواتر بڕیار ده‌درێ كه ئایا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بگات به هه‌موو به‌كارهێنه‌ران یان نا.
-بۆچی ته‌نها بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته؟ ئاده‌م مۆسێری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كانی فه‌یسبووك،ده‌ڵێت كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته یارمه‌تیمان ده‌دات كه بزانین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه باشه یان نا،به یه‌كه‌وه له گرووپێكی داخراودا بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن.له‌لایه‌كه‌وه ئێرله‌ندا خه‌ڵكه‌كه‌ی به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن، وه ئیسپانیاش كه به زمانێكی ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌وه یارمه‌تی فه‌یسبووك ده‌دات كه بزانن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له ئینگلیزی و ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی چۆنه.
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه بوو كه ده‌یانوت دوگمه‌ی “Dislike” زیاد ده‌كرێت.تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌كه له هه‌ردوو وه‌شانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر كار ده‌كات و له‌سه‌ر هه‌موو پۆست “بڵاوكراوه”ـه‌كانی فه‌یسبووك ده‌رده‌كه‌وێت،كاردانه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده و ئاسان به‌كارده‌هێنرێن و كاتێك كه كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی ڵایك بكه‌یت ئه‌وا ئه‌و كاردانه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌مه‌ش ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌یه كه له لایه‌ن “Chris Cox” ی فه‌رمانبه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی فهیسبووكهوه تۆماركراوه :
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=kukdayKaYjI[/youtube]
سه‌رچاوه : THE VERGE
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.