هەواڵ
4, نیسان 2012
لاری په‌یج به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گۆگڵ ده‌ڵێت له‌ڕاستیدا ستیف جۆبس ڕه‌قی له ئه‌ندرۆید نه‌بووه.
له په‌رتووكی ژیان نامه‌ی ستیف جۆبس نوسراوی واڵته‌ر ئیزاكسۆن تێیدا ستیف جۆبس زۆر به تامه‌زرۆوه سوێند ده‌خوات و ده‌ڵێت تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانم كارده‌كه‌م و ته‌واوی سه‌روه‌تی ئه‌پڵ خهرجدهكهم بۆ تێك شكاندنی سیسته‌می گۆگڵ ئه‌ندرۆید. به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ Bloomberg’s Businessweekدا لاری په‌یج وتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕقه‌ی كه ستیف به گشتی ده‌ری بڕیوه، “له ڕاستیدا جیاوازییه‌كانی ئه‌ندرۆید ته‌نها بۆ نیشاندان بووه”
وه هه‌روه‌ها دانیش به‌وه داده‌نێت كه “بۆ زۆرربه‌ی كۆمپانیاكان ئه‌مه به‌سوده كه كێبهركێكارێكیان هه‌بێت و له‌ده‌وریدا كیبهركێ بكات ومن وك‌و خۆم باوه‌ڕم وایه پێویسته به‌رزتر بیهاوێژیت و چاو له كێبهركێكارهكانت نه‌كه‌یت به‌ڵكو تۆ پێویسته چاو له‌وه بكه‌یت كه چ شیاوه و كار بۆ ئه‌وه بكه‌یت كه جیهان باشتر بكه‌یت.شایه‌نی باسیشه لاری په‌یج هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه گوایه ستیف و لاری ڕهقهبهریهكی توندی یه‌كتری بوون، له جیاتی ئه‌وه ده‌ڵێت كه “من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ستیف هه‌بوو” هه‌روه‌ها سه‌ڕه‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌ی داوا له لاری ده‌كات بۆ پیاسه‌یه‌ك و ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی بێ مه‌به‌ست و لاری ده‌ڵێت “زۆر نه‌خۆش بوو، من زۆر شانازیم به‌وه كرد كه داوای له من كردووه بۆ به‌سه‌ر بردنی هه‌ندێك كات”. لاری په‌یج وتیشی ” ئه‌وه‌شم تێبینی كرد كه ئه‌و ده‌یویست دواین ساته‌كانی له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ببات له‌و كاته‌دا باسی چه‌ند سه‌ره‌نجێكی كرد كه چۆن بتوانی كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه ببه‌یت هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه باسكرا”.
سه‌رچاوه BGR