ئینتەرنێت

دژه‌ پۆڕن ڕزگارت ده‌كات له‌ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ ئابرووبه‌ره‌كان (Anti-Porn v23.5.8.10 Final).

Antiporn
زۆربه‌ی شته‌كان دوو لایه‌نیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش چاك و خراپن. ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر فێڵ له‌ خۆمان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ناتوانین به‌سه‌ر خۆماندا زاڵبین به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بۆ سودی خۆمانه‌ كه‌ زاڵبین چونكه‌ كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌. جا ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ دوولای هه‌یه‌ خراپ و چاك و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بوه‌ته‌ جێگای باس ئینته‌رنێت نهێنی تره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵـت دێت و ده‌چێت چونكه‌ ئێستا مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان زۆر زیره‌كانه‌ ئینته‌رنێتمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنن.

جا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن ناتوانیین له‌ ڕووه‌ خه‌راپه‌كه‌ی ئینته‌رنێت خۆمان بپارێزین ئه‌وا ئه‌م پڕۆگرامه‌ بچكۆله‌ ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كات و ڕزگارت ده‌كات له‌م نه‌هاممه‌تییه‌. به‌ڵێ ئینته‌رنێت شوێنێكی پارێزراو نییه‌ و كۆمپیوته‌ره‌كه‌شت ده‌رگایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌ زۆرداره‌ت پێ بناسێنێت و هه‌موو ئه‌و شته‌ خه‌راپانه‌ی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ڕووی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كۆببنه‌وه‌ و به‌ منداڵه‌كانت بڵێیت “خوا حافیز منداڵیینە” و به‌خێربێی “جیهانه‌ زۆرداره‌كه‌” كه‌ پڕییه‌تی له‌ هۆیه‌كانی ڕووخاندنی خود.

“یه‌ك ئامۆژگاری بچوك ماوه‌ بیڵێم ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری خوا له‌كاتی دانانی پاسۆرده‌كه‌ خۆت دای مه‌نێ با كه‌سێكی تر دایبنێت!”

بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ی دژه‌ پۆڕن لێره‌وه‌..

كليك بكه‌.. بۆ داگرتنی دوایین وەشان

بۆ چۆنییه‌تی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ و چۆنییه‌تی چالاككردنی ئه‌م ڤیدیۆیه‌مان بۆ دروست كردوون.

بیرت نه‌چێت كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ یوتیوب Subscibe بكه‌…

http://www.youtube.com/user/Kitnnet

هیوامان سود بینینی ئێوه‌یه‌…به‌ سه‌ره‌نج و تێبینییه‌كانت بابه‌ته‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌…

5 نیسان، 2012
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا وەرگێرم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
727