بابەتی گرینگ 15, شوبات 2016

یاری Rise of The Tomb Raider خەڵاتی باشترین نووسەری بردەوە

rise-of-the-tomb-raider-4
یاری ئەکشنی سەرکێشی Rise of the Tomb Raiderـی کۆمپانیای Square Enixخەڵاتی باشترین نووسەری یاری بردەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە کۆنگرەیەکی ساڵانەدا بەناوی Writer Guild Awards کە تایبەتە بە سەرجەم ئەو نووسەرانەی کە لە بواری : یارییە ئەلکترۆنییەکان ، فیلم ، ڕادیۆدا کار دەکەن و کۆنفراسەکە بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە ڕێكه‌وتی ١٣ــی شوبات ئەنجام درا ، لە بواری ڤیدیۆ گەیم و لەم کۆنگرەیەدا یاری Rise of the Tomb Raider توانی لە یارییەکانی The Witcher 3: Wild Hunt و Assassin’s Creed Syndicate و Pillars of Eternity بباتەوە و ببێ بە خاوەنی باشترین نووسەر .
یارییە ئەلکترۆنییەکان لەو کۆنفراسەدا بڕیاری لەسەر دەدرێ لەلایەن دەستەیەک بەناوی ( کۆنگرەی نووسەرانی ڤیدۆ گەیم ) ، ئەمەش ناوی ئەو دروستکەرانەی یارییەکە کە لە کۆنگرە بە باشترین دەست نیشان کراون:
سەرپەرشتی نەخشەکێشانی یاری : John Stafford
نەخشەکێشانی یاری : Cameron Suey
سەرپەرشتی نووسەر : Rhianna Pratchett
نووسەری زیادکراوە : Philip Gelatt
براوەی ساڵی ێشووی ئەم کۆنگرەیە یاری کۆمپانیای Naughty Dogs بوو ئەویش یاری The Last Of Us : Left Behind بوو کە نووسەرەکەی Neil Druckmann بوو ، توانی یارییەکانی Alien : Isolation و Assassin’s Creed Unity و Assassin Creed IV : Black Flag – Freedom Cry تێپەڕێنێ و ببێت بە باشترین .
یاری Rise of the Tomb Raider بۆ پلاتفۆرمەکانی Xbox One و Xbox 360 لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ دەرچوو ، وه‌شانی PCــەکەشی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دەرچوو ، و بڕیارە وه‌شانی PlayStation 4ــی یارییەکەش لە ماوەی دواییدا دەربچێت.
بۆچونی تۆ