بابەتی گرینگ 13, حوزه‌یران 2016

ڕوونکردنەوە: ئایا ڕاستە ئەگەر ئەپڵیکەیشنی Moments دانەگریت فەیسبووک گشت وێنەکانت دەسڕێتەوە؟

Moments-880x495لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بابەتێک میدیای کوردی تەنیوە کە زۆریان بە هەڵە لێی تێگەیشتوون ئەویش گوایە ئەگەر ئەو شتە نەکەیت کە شتەکەش دانانی ئەپی Momentsی فەیسبووک خۆیەتی لەسەر مۆبایلەکەت ئەگەر نا گشت وێنەکانت دەسردرێتەوە.

لەڕاستیدا هەواڵەکە بوونی هەیە بەڵام فەیسبووک لەگەڵ ئەو وێنانەی نییە کە پێشتر بڵاوتکردوونەتەوە بەڵکو فەیسبووک مەبەستی لە Synced Photosـە کە ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە ئەپی فەیسبووک خۆکارانە وێنەکانی ناو گەلەری مۆبایلەکەت دەخاتە ناو ئەلبومێکی تایبەت لەناو فەیسبووک ئەوی کە خۆت ڕێگەت دابێت وئەلبومەکەش تەنها خۆت دەیبینیت و هەرکاتێک ویستت دەتوانیت وێنەکان بڵاوبکەیتەوە و جێگای سەرەنجە، فەیسبووک ئەمەی بۆ ئەوە کردووە تا تۆ بیرگە واتە میمۆری زیاترت هەبێت لەسەر مۆبایلەکە بەڵام ئەم تایبەتمەندییە ئێستا لە ئەپی فەیسبووک نەماوە و فەیسبووک ئاگاداری و هۆشداری داوە کە ئەو بەکارهێنەرانەی دەیانەوێت بەردەوام سود لە تایبەتمەندی Synced Photos وەربگرن دەبێت ئەپی Moments لەسەر مۆبایلەکانیان دابەزێنن. ئەمە سەرباری ئەوەی فەیسبووک هەڵبژاردەی ئەوەی خستووەتە بەردەم بەکارهێنەران ئەگەر ئارەزووی دانانی ئەپی مۆمێنتس ناکەیت ئەوا دەتوانیت وێنەکانت بە فایلێکی زیپ دابگریت و کۆتایی بە سود وەرگرتن لە تایبەتمەندی Synced Photos بێنیت.

دووبارە دوپاتی دەکەمەوە وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا سڕینەوەی گشت وێنەکانی مەبەست نییە بەڵکو تەنها ئەوانەی کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە!

ئیتر ئەمە چیرۆکەکە بوو بەهیوای ئەوەی ڕوونکردنەوەکە ڕوون بێت لە لاتان.

ئەگەر دەتەوێت ئەپی Moments دابگریت:

بۆ ئەندرۆید

بۆ ئای ئۆ ئێس

بۆچونی تۆ