بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016

فەیسبووك تایبەتمەندی Instant Videoـی بۆ مێسنجەر زیادكرد.

Facebook-Messenger-Instant-Video-teaser-001ئەمڕۆ فەیسبوک لەسەر بڵۆگی ژووری هەواڵی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە تایبەتمەندی Instant Videoـی بۆ مێسنجەر زیادكرد. لەڕێگەی Instant Video دەتوانیت ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێكەت هاوبەشی پێ بكەیت و چركە ساتەكان ئاڵوگۆڕبكەیت. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆی ناو ئەپی فەیسبووکە بەڵام ئەوەی ئەم تایبەتمەندیە لەوەی ئەپی فەیسبووک جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەمە تایبەتە و لەناو مێسنجەر لەکاتی چات بەردەست دەبێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی زیندووی ڤیدیۆیی لەگەڵ هاوڕێکەت چات بکەیت کە بەشێوەی پەنجەرەیەکی بچوک لەلایەکی مێسنجەر دەردەکەوێت و تۆش دەتوانیت لە چات بەردەوام بیت و هاوڕێکەیشت وەڵامی پەخشە ڕاستەوخۆکە بداتەوە و ئەویش بەشداربێت.
Facebook-Messenger-Instant-Video-teaser-002
شایەنی ئاماژەیە، ئەم تایبەتمەندییە لەكاتێك چالاك دەبێت كە دوو كەس سەرقاڵی چات بن و مێسنجەریان كراوەبێت و شێوەی وێنۆچكەی پەیوەندی ڤیدیۆیی دەگۆڕێت و شەپۆلێكی لەسەر دروست دەبێت. لە وێنەکەی سەرەوە دیارە و لەخوارەوەش ڤیدیۆکە ببینە بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر.

سەرچاوە newsroom.fb.com

بۆچونی تۆ