ئای ئۆ ئێس 29, ئه‌یلول 2016

ئەپی قەڵای موسڵمان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەتایبەتمەندی تازەوە نوێکرایەوە

qala

هەریەک لە ئێمە ومانان ئەپی قەڵای موسڵمانمان بەکارهێناوە لە ڕێگای مۆبایلە هۆشمەندەکانمانەوە و بەگوێرەی پێویست سودمان لەناوەڕۆکەکەی و تایبەتمەندیەکەی وەرگرتووە. لە ئێستادا، ئەپی قەڵای موسڵمان بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس بە چەندین تایبەتمەندی نوێ و چاکسازییەوە نوێکراوەتەوە و ئێوە خۆشەویستش دەتوانن لەسەر مۆبایلەکانتان ئەپەکە نوێ بکەنەوە بەمەبەستی سودوەرگرتن لەنوکارییەکان.

گۆرانکاری وەشانە نوێیەکە پێکهاتووە لە:

  •  کێشەی Widget لە وەشانی iOS10 دا چاککراوە .
  •  (٢) بانگی بۆ زیادکراوە.
  • ( ٤ ) دەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ زیادکراوە کە دەتوانی بەکاریبهێنیت لەجیاتی بانگ.

پەنجە بنێ بۆ داگرتن یان کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپی قەڵای موسڵمان.

چەند دێمەنێک لە ئەپەکە:
بۆچونی تۆ