گەرمترین
20, تشرینی یەکەم 2016
کۆداک مۆبایلە نوێکەی بەناوی Ektra ڕاگەیاند

کۆمپانیای کۆداکی تایبەتمەند لەبواری کامێرادا بەفەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلی Kodak Ektra لادا. ئەم مۆبایلە یەکەم مۆبایلی کۆداکە و بەمەش کۆداک بەفەرمی دێتە ناو بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە.
شایەنی باسە، کۆداک لەم مۆبایلەیدا ئامانجی سەرەکی لە خۆشەویستانی خۆیەتی و هەروەها هەوادارانی بواری فۆتۆگرافیش چونکە لەم مۆبایلەدا کۆداک جەختی تەواوی لە کامێرا کردووە ئەمە جگە لەوەی چەندین توانستی تر کە ڕێگە بە جوانی گرتنی وێنە و دەستکاری کردنی دەدەن لە کامێرای ئەم مۆبایلە فەراهەم کراوە. تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەش لە ئاستێکی باشدان و بفەرموون لەخوارەوە خوێنەری تایبەتمەندییەکان بن:
- ڕوونما: قەبارەی ٥ ئینجە و ڕوونیەکەی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پێکسڵە
- پڕۆسێسەر: دە ناوکییە و لە جۆری میدیاتێک Helio X20
- ڕام: ٣ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ گێگابایتە و توانای زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی دەرەکی بۆ کاردی ئێس دی
- کامێرای پشتەوە: بە ڕوونی ٢١ مێگاپێکسڵ و فەتحەی f/2.0 و هەستەوەری سۆنی IMX230 لەگەڵ تایبەتمەندی OIS هەروەها توانای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی هەیە بە ڕوونی 4K .
- کامێرای پێشەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ
- باتری: ٣٠٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری خێرابارگاوی بوونەوەش دەکات.
- سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید ٦ مارشماڵۆو
مۆبایلەکە دیزاینێکی جوان و قەشەنگی هەیە بە بوونی کەڤەری لە پێست دروستکراو و لەمانگی ١٢ـی ئەمساڵ بە نرخی ٤٩٩ یۆرۆ بۆ فرۆشتن بەردەست دەبێت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!