تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

٥ پێشنیار بۆ هاوسەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

web-19426908_m

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسە نەناسراوەکان دەتوانن زۆر بە ئاسانی لەگەڵ یەکتر ئاشنا ببن و پەیوەندییێک درووست بکەن. بەڵام ئەم کارە دەبێتە هۆکارێک کە هاوسەران متمانەیان بەیەک نامێنێت و دەبێتە ئاژاوە لە نێو خێزانەکەیان. زۆر جاریش دەبێتە هۆکارێک بۆ لێک جودابوونەوە. دەرووناسی ئەمریکی خاتوون “Sherrie Campbell” لە وت و وێژێک لە گەڵ ڕۆژنامەی “AlterNet” دەڵێت:

“زۆر کەس بەشێک لە ئارەزوو و ئاواتەکانیان، بارودۆخی رۆحی و چۆنیەتی ژیانی کەسایەتیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئاشکراو هاوبەش دەکەن. ئەم کارە دەبێتە هۆکارێک بۆ درووستبونی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نەناسراو. ئامانجی ئەم پەیوەندییە ئاژاوە و گومانە لەنێو هاوسەراندا.”

باش وایە کە هاوسەران ئەم چەند پێشنیارە بخوێننەوە تاوەکو خێزانەکەیان نەبێتە قوربانی گومان و ناخۆشی:

  1. هیچ کات دژ بە شەریکی ژیانتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەنووسن. زۆر جار هەیە کە لە هاوسەرەکەتان زیز دەبن، ئێستا هەر هۆکارێکی بۆ دادەنێی کێشە نییە، بەڵام بهێڵە با کات ئارامت بکاتەوە پەنا بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان مەبە. نووسین دەربارەی کێشەکانی خێزان دەبێتە هۆی ئاشناکردنی خەڵکانی دیکە بە ژیانی تایبەتیتان بۆیە سنوور دەبەزێندرێت.
  2. هەمیشە گومانی خراپ بە چالاکی هاوسەرەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان مەبە. زۆر جار هاوسەرەکان گومانی خراپ لە پەسەندکردن (لایککردن) و هاوبەشکردنی بابەتی پرۆفایلەکان لە هاوسەرەکەیان دەکەن. هەر ئەم گومانە دەبێت ئەنجام دانی ڕۆڵێک کە کەسێک کە هەرەکیەتی لە هاوسەرەکەی ئاتۆ و بیانوو بگرێت. هەر بۆیە ئەگەر ئەم کردارە بەردەوامی هەبێت دەتوانێت ئاژاوە بخاتە نێو خێزان.
  3. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆتان بە کەسێکی سەڵت دامەنێن. دەبینین لە پرۆفایلی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسایەتیەکان جۆری هاوسەرگیریان، حەشاردەدەن و ناسنامەیێکی جیاواز لە جیهانی ڕاستەقینە دەنووسن. ئەم جۆرە کردارەش دەتوانێت گومانی خراپ لەلای یەکێک لە هاوسەرەکان درووستبکات.
  4. زانیاری کەسایەتی خۆتان و هاوسەرەکەتان بە نەناسراوان مەدەن. هەمیشە هەوڵ بدەن کە ناونیشانی پرۆفایل و ئیمەیل و ئای-دی پیامنێرەکەتان (مێسنجەرەکانتان) بە کەسە نەناسراوەکان مەدەن. هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە بە کەمترین پەیوەندی دەتوانن لە مەودایەکی کاتیدا پەیوەندیێک و وابەستەبوونێکی قووڵ  درووست ببێت. هەموو شت دەتوانێت لە یەکەم پەیوەندی کورت درووست ببێت.
  5. هۆشیاری پەسەندکردن (لایککردن) و بۆچوون نووسین لە بابەتەکان ببە. کاتی واهەیە پەسەند کردنی وێنەیێک یان هاوبەشکردنی بابەتێکی پرۆفایلە نەناسراوەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ گومان کردنی خراپەی یەکێک لە هاوسەران. کاتێک پیاوێک لە ژێر وێنەی پرۆفایلی خاتوونێک هەمیشە لایک دەکات بێ ئەوەی کە ژنەکەی پێشتر ئەو کەسی ناسیبێت، بەمە هەنگاوەکانی گومان درووست دەبێت. هەر بۆیە ئاگاداری خۆت بە نازدار.

سەرچاوە

25 تشرینی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34