بابەتی گرینگ 27, تشرینی یه‌كه‌م 2016

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت پەردەی لەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ لادا

post-a

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفی ئەمریکی دوێنێ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست لەم کۆنگرەیە پەردەی لەسەر دوایین کار و چالاکی کۆمپانیاکە و بەرهەمە نوێیەکانی لادا کە بەم شێوەیە بوو:

١. کۆمپیوتەری هەموو لە یەک (all in one) بە ناوی سێرڤس ستۆدیۆ:

screen_shot_2016-10-26_at_11-40-21_am-0-0

لە میانەی کۆنگرەکەدا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت نوێترین بەرهەمی خۆی کە کۆمپیوتەرێکە لە جۆری هەموو لە یەک (all in one) بە ناوی سێرڤس ستۆدیۆ ئاشکرا کرد.

ئەم کۆمپیوتەرە نوێیە خاوەنی ڕوونماییەکی تەچی گەورەیە بە قەبارەی ٢٨ ئینچ کە خاوەنی ١٣ ملیۆن پیکسڵە بە ڕوونی 4500* 3000 پیکسڵ، کە بە ڕێژەی ٦٣% ڕوونترە لە تەلەڤزیۆنێک کە ڕوونییەکەی 4Kـیە کە چڕی پیکسڵەکانی ١٩٢ پیکسڵ بۆ هەر یەک ئینچ.

ئەم کۆمپیوتەرە تایبەت کراوە بۆ دیزاینەران و ئەوانەی کاری مۆنتاژ دەکەن چونکە خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی ٣٢ گێگابایت وە خاوەنی بیرگەیەکە کە لە دوو ماددەی جیاواز لە نێوان نەجوڵاو و جوڵاو بە قەبارەی ٢ تێرابایت.

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لەم کۆمپیوتەرە گرافیک کاردی جۆری ئێن ڤیدیای جی فۆرس ٩٨٠ئێمی بەکار هێناوە کە بارکییەکی لە ڕادەبەدەر دەدات بە کۆمپیوتەرەکە، وە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ئاماژەی بەوە داوە ئەم کۆمپیوتەرە خاوەنی تەنکترین ڕوونمایە لە جیهان تاکو ئێستا.

ئەم کۆمپیوتەرە خاوەنی ٤ دەرچەی لە جۆری USB 3.0ـە لەگەڵ دەرچەی ئیسەرنێت، وە دەرچەی بڵندگۆ و یادەوەری دەرەکی و دەرچەی mini DP.

ئەم کۆمپیوتەرە لە ئەمرۆوە دەتوانن داواکاری پێش کڕین بکەن بە نرخی ٢٩٩٩$ـی دۆلاری ئەمریکی بۆ جۆری Core i5 و ٨ گێگابایت ڕام ٢ گێگابایت گرافیک کارد.

وە بۆ جۆری تایبەتمەندی بەرز نرخەکەی لە نێوان ٣٤٩٩$ بۆ ٤١٩٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەبێت بە گوێریە هێزی پڕۆسێسەر و قەبارەی بیرگە و ڕام و هێزی گرافیک کاردەکەی.

٢. نمایشەکانی مایکرۆسۆفت کۆتایی نەهات بەڵکو ئامێرێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Surface Dial کە وەک پاشکۆ لەگەڵ سێرڤس ستۆدیۆ بەکار دێت و شیوەی بازنەیی هەیە:

cvtj5ddxeaaqjtq-768x432-1

ئامێری Surface Dial نوێ یەکەیەکی ناوەکیە کە شێوەی بازنەیی هەیە و کە بەکارهێنەر لە کاتی بەکارهێنانی دەتوانێت کۆمەڵێک کرداری پێ ئەنجام بدات لە ڕێگەی بەکارهێنان و خستنە سەر ڕوونمای سێرڤس ستۆدیۆ، لە کاتی خستنە سەر ڕوونما کۆمەڵێک هەڵبژاردنت دەداتێ کە لە ڕێگەی پێنووسی ڕووناکی دەتوانی کردارەکانی ڕەنگ و هەڵبژاردنەکانی بە ئاسانترین و جوانترین شێوە پێ ئەنجام بدەیت. وە ئەم ئامێرە تایبەتە بەو کەسانەی کە کاری دیزاین و وێنەکێشان دەکەن.

 ٣. سێرڤس بووکی نوێ خاوەنی باتریەکە بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر بەرگەی بەکارهێنان دەگرێت.

new-surfacebook

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە درێژەی بەرهەمەکانی دا نەوەیەکی نوێی لە کۆمپیوتەری سێرڤس بووک نمایش کرد کە خاوەنی تەکنەلۆژیایەکە زۆر بەهێزترە لە نەوەی پێش خۆی، وە نرخەکەی لە ٢٣٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات و لە ئێستاوە داواکاری پێش کڕین دەتوانرێت پێشکەش بکرێت و لە مانگی داهاتوو بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

بە گووتەی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مایکڕۆسۆفت ئەم کۆمپیوتەرە نوێیە خاوەنی تەکنەلۆژیایەکی زۆر بەهێزە لە چاو نەوەی پێش خۆی کە باترییەکەی توانی بەرگە گرتنی هەیە بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر بەکارهێنان بگرێت بە ڕێژەی ٣٠% زیاتر لە نەوەی پێش خۆی.

وە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت دەڵێت ئەم کۆمپیوتەرە سێ بەرابەر لە کۆمپیوتەری ماک بووک پڕۆی ١٣ ئینچ بەهێزترە چونکە خاوەنی پڕۆسێسەرەکی بەهێزە لە جۆری Core i7 ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی دا نوێترین بەرهەمەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت.

تایبەمەندییەکانی سێرڤس بووکی نوێ:

  • سیستەمی وەگەڕخەر: ویندۆز ١٠ـی پڕۆ.
  • ڕوونما: ١٣.٥ ئینچ″ بە ڕوونی 3000 × 3000 پیکسڵ.
  • چڕی ڕوونما: ٢٦٧ پیکسڵ بۆ یەک ئینچ.
  • تەمەنی باتری: ١٦ کاتژمێر.
  • پڕۆسێسەر: Intel Core i7 نەوەی شەشەم.
  • گرافیک کارد:  NVIDIA GeForce GTX 965M 2GB GDDR5.
  • ڕام: ٨ – ١٦ گێگابایت.
  • بیرگە: ٢٥٦ – ٥١٢ – ١٠٢٤ گێگابایت.

نرخەکان و جۆرەکان: دەست پێدەکات لە ٢,٣٩٩$ـی ئەمریکی بۆ جۆری Core i7 و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت و ٨ گێگابایت ڕام، وە ٢,٧٩٩$ـی ئەمریکی بۆ جۆری بۆ جۆری Core i7 و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت و ١٦ گێگابایت ڕام، وە ٣,٢٩٩$ـی ئەمریکی بۆ جۆری Core i7 و بیرگەی ١ تێرابایت و ١٦ گێگابایت ڕام.

٤. کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت نوێ کردنەوەیەکی تری ویندۆزی ١٠ـی ڕاگەیاند کە پشتگیری لە تایبەتمەندی سێ ڕەهەندی دەکات:

capture

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە میانەی کۆنگرەکەی خۆیدا نوێ کردنەوەی خۆڕایی بۆ ویندۆزی ١٠ ڕاگەیاند کە پشتگیری لە بە کارهێنانی وێنەی سێ ڕەهەندی دەکات لە نێو سیستەمەکەدا لە هەندێک بەرنامەدا، وە هەروەها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ناوی ئەم نوێکارییە ناوەی بە Windows 10 Creators Update وە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.

وە هەروەها لەم نوێ بوونەوەیەدا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بەرنامەیەکی بە ناوی Paint 3D زیاد کردووە کە بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەی سێ ڕەهەندی بکێشێت و لە بەرنامەی پاوەڕپۆینت بەکاریان بهێنێت.

وە تێری مایرسۆن جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بۆ کارگێری ویندۆز ڕایگەیاند ئەم نوێکاریی ویندۆزە بە شێوەی خۆڕایی بۆ نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر بەردەست دەبێت بۆ نوێ کردنەوەی ویندۆزەکانیان.

بۆچونی تۆ