بابەتی گرینگ

ڕاگەیاندراوەکانی کۆمپانیای سۆنی لە پێشانگای CES ۲۰۱۷

دوێنێ کاتژمێر ٤ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تری گرنگ لە پێشانگای CES دا، کۆنگرەی کۆمپانیای سۆنی یابانی بەسترا کە بە بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی تایبەت کازوو هیرای سەکۆی جێهێشت و زانیاری و بابەتی بەرهەمەکانی بۆ نووسەران و ڕۆژنامەنوسان بەجهێشت. پێشبینی ڕاگەیاندنی تێلەفزیۆنێکی کرابوو بە پشتبەستن بە ڕووداوەکانی ساڵی پێشتر، هەروەکو ئەوەی لە بابەتەکان و زانیاریەکانمان بڵاوکردبووەوە، کە سۆنی له پێشانگاکە تێلەفزیۆنێکی ئاست بەرز ڕادەگەیەنێت. سۆنی لە کۆنگرەکەیدا چەند بەرهەمێکی ئاستبەرزی پێشاندا، بەرهەمەکان بریتیبوون لە: بیستۆک، تێلەفزیۆن، Projector، لێدەرێکی Blue Ray و ئامێرێکی تیشکی ڕوونکردنەوەیی بۆ ماڵەکان.

سۆنی چەند ئامێرێکی بیستۆک و هێدسێتی نوێی ڕاگەیاند

سۆنی وەکو پیشەی چەندین جاری لە زۆرترین پێشانگا و ڕووداوەکانیدا هەمیشە بەرهەمێکی دەنگی هەبووە، بەمانای وشە سۆنی لە بواری دەنگ و تەکنەلۆژیای دەنگدا خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە. سۆنی لە پێشانگاکەدا چەند ئامێرێکی بیستۆک و و هێدسێتی نوێی ڕاگەیاند، کە لە خێزانی Extra Bassی سۆنین، هێدسێتی MDR-XB950N1 و MDR-XB950B1 خاوەن گەیەنەرن بە شەپۆلی وایفای و کپکردنی دەنگی دەوروبەر بە تەکنەلۆژیای Noice Cancelling.. دەربارەی بیستۆکەکەش، بیستۆکەکە نەخشێنراوە بۆ کاتی وەرزشکردن. تایبەتمەندی دژە ئاوی هەیە و خاوەن گەیەنەر و دیزاینێکی ناوازەیە، بەهاری ئەمساڵ بەردەستدەبن. هەر لە بواری دەنگدا، سۆنی چەند بڵندگۆیەکی ڕاگەیاند..

بڵندگۆکانی زنجیرەی SRS-XB40, SRS-XB30, SRS-XB20 کە لە پێشانگاکە پێشاندران بڵندگۆیەکی تەواو گونجاون بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان، قەبارەیەکی گونجاو و ڕێک بۆ هەڵگرتن و دانانی لەو شوێنەی کە دەتەوێت. ئەمەش بەهەمانشێوە بە تایبەتمەندی Extra Bassـە. خاوەن شەپۆلەکانی NFC و Bluetooth و WIFIـه کە تەنها بە کرتەیەک پەیوەستدەبێت بە ئامێری دیاریکراو و هەروەها لەگەڵبوونی ژیانێکی درێژی پاتری:

بڵندگۆی SRS-XB10

 

بڵندگۆیەکی زیرەک و قەبارە بچووک بەهەمان توانا و تایبەتمەندی بڵندگۆکانی ناوبراوی سەرەوە، خاوەن ژیانێکی درێژی پاتریە بە توانستی ۱٦ کاتژمێر لە کارکردن.

سۆنی ئامێرێکی لێدەری Blue Ray ڕاگەیاند


ڕوونکردنەوەیەکی کورت بۆ ئەم ئامێرە ئەوەیە کە یەکەمین ئامێری سۆنیە بە ڕوونی 4K Ultra HD بۆ هەموو ئەو جۆرە فۆڕماتانەی کە پەیوەستکراون پێوەی، کە پشتگیری ڕوونی 4k و تایبەتمەندی HDR بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات، بۆ بینینێکی باشتر، ڕووناکیەکی باشتر. پشتگیری هەموو جۆرە فۆڕماتێکی پەپکی پەستێوراو دەکات، لەوانە CD – DVD – Blu-ray 3D و BD-ROM media و چەندانی تر.

سۆنی ۲ تێلەفزیۆنی ڕاگەیاند

سۆنی لە پێشانگای سی ئی ئێسدا دوو تێلەفزیۆنی 4k HDRی ئاستبەرزی ڕاگەیاند، کە دوو تێلەفزیۆن بوون لە زنجیرەکانی A و X، کە جۆرێکیان بە تەکنەلۆژیای LED و جۆرەکەی تریش بە تەکنەلۆژیای OLED. کە زیرەکیەکی تەواویان هەیە دەربارەی رێکخستن و باشترکردنی ڕووناکی بۆ چاوی بینەر، زیرەک لە هونەری وێنە و پێشاندانی باشترین ڕوونی وێنە، ئەمانە لە تایبەتمەندیەکانی تێلەفزیۆنی براڤیا XBR- A1Eـن..
وەکو زۆربەی ئامێرە تێلەفزیۆنەکانی تری سۆنی، بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕوونماکەی لە تەکنەلۆژیای OLEDـە ڕوونی ڕوونماکەی 4K Ultra HD یە و بە پڕۆسێسەری تایبەتی سۆنی 4K HDR Processor X1 Extreme کاردەکات. و سۆنی له کۆنگرەکە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە (OLED) ئەوەی باسکردووه، کە هەنگاونانی دووباره بەرەو تەکنەلۆژیای OLED وا له ئامێرەکە دەکات ئاستی وێنە و ڕەنگەکان و ڕووناکی بە بێوێنەیی ڕێکبخات. سۆنی ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە کە تەکنەلۆژیای OLED بەکارببات لە دوای ساڵی ۲۰۰٨ـەوه کە لەو ۹ ساڵەدا تەکنەلۆژیای OlEDی بەکارنەبردووە. پشتگیری تایبەتمەندی Google Home دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانیت فەرمانبەرداری چالاکیەکانی ئامێرەکەت بکەیت. دەربارەی دیزاینی ئامێرەکە، خاوەن دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و تەنکە، بە قەبارەکانی ٥٥ ئینج و ٦٥ ئینج، خاوەن ڕوونمایەکە بەهەموو قەبارەی ئامێرەکە. نرخی ئامێرەکە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت نرخی لە سەرووی ٥.۰۰۰ دۆلارەوە بێت. چەند وێنەیەکی نموونە لە دیزاینی ئامێرەکە:

سۆنی ڕوونمایەکی گەورەی نمایش کرد بە کۆمەڵێک تەکنیکی زۆرەوە

5 كانونی دووه‌م، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498