شاومی
6, کانوونی دووەم 2017
شاومی تەلەفزیۆنی Mi 4 ی ڕاگەیاند

وەک دەزانین دوێنێ شەو کۆمپانیای شاومی سێ بەرهەمی تەکنەلۆژی خۆیی لە میانەی کۆنگرەی CES2017 ڕاگەیاند کە Kitn لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک تەواوی کۆنگرەکەی گواستەوە، بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیا بریتی بوون لە ڕاوتەرێک و زیادکردنی ڕەنگی سپی بۆ می میکس هاوکات تەلەفزیۆنێکی ڕاگەیاند.
ئەم تەلەفزیۆنە بەناوی Mi 4 بڵاوکرایەوە و لەسەر دیزاینی modular درووست کراوە لەگەڵ بنیات نانی سیتەمێکی نایاب بۆ دەنگ و ڕوونماکەی، مەزەبۆردی ئەم تیڤییە تایبەتمەندی زۆری بۆ زیادکراوە، ئەستووری ئەم تەلەفزیۆنە کەمێک گەورەیە مەبەست لەمەش دانانی تایبەتمەندی زیاترە تاکوو بەکارهێنەر بتوانێت سوودی تەواوی لێ ببینێت 
سیستەمی home theaterـی تێدا بەکارهاتووە تاکوو بتوانرێت لەگەڵ سیتەمی دەنگی ژوورەکەدا ڕێکبخرێت، هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە سیستەمی دەنگی Dolby Atmosـی تێدا بەکارهاتووە تاوەکوو دەنگەکە بە ئاستێکی بەرز بگاتە گوێی بینەر
شاومی تەلەفزیۆنی Mi 4 بە قەبارەی ئینج و تەکنەلۆژیایی دەنگی Dolby Atmos ل بە نرخی 2000$ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی
هەروەها Mi 4 بەبێ تەکنەلۆژیایی دەنگی Dolby Atmos بەردەستدەخات بە نرخی 1500$، هەتا ئەم تەلەفزیۆنە بەقەبارەکانی 55 ئینج و 49 ئینج بەرهەم دێنێت کە نرخی کەمتریش دەبێت بەپێی کەمی قەبارەکەی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.