ئاسایشی ئەلیکترۆنی

فەیسبووک تایبەتمەندی کلیلی FIDO U2F بۆ ئاسایشی زیاتری هەژمارەکانی زیادکرد.

فەیسبووک له نوێکاریەکی تریدا بۆ تۆڕەکەی، خزمەتگوزاریەکی نوێ و بەهێزی بۆ ئاسایشی هەژمارەکانی بەکارهێنەر بەردەستکردووە، کە دەتوانیت فەیسبووک ببەستیتەوە بە ئامڕاز و کاری ڕۆژانەت له ژیانی بەرجەستەییدا. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەمیشە بەدوای ئەوەوەن کە بتوانن تەنها خۆیان سەرپەرشتی هەژمارەکەیان بکەن، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو تۆڕەیە کە هێرش و چاوێکی زۆری لەسەرە، هەر لەبەر ئەوەشە فەیسبووک هەمیشە هەوڵی باشترکردنی ئاسایشی تۆڕەکەی دەدات.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئێستادا پشتگیری تایبەتمەندی کلیلی FIDO U2F دەکات، کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران بتوانن هەژمارەکەیان لە هەموو شوێنێک هەڵبگرن و کلیلی کردنەوەی فەیسبووکەکەیان تەنها لای خۆیان بێت. ئەمەش لە ڕێگەی ئامڕازێکی USB، کە دەتوانیت لە ڕێگەی دەرچەی USBی کۆمپیوتەرەکەت و کرتەکردنێکەوە تۆماری هەژمارەکەت ببیت.

مۆبایلەکانیش توانای بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە، ئەویش له ڕێگەی تەکنەلۆژیای NFC، فەیسبووک دەڵێت لە کاردان بۆ ئەوەی بە فەرمی تایبەتمەندیەکە بۆ ئەپەکەیان بەردەست بکات.

دوای ئەوەی ئەم تایبەتمەندیەت بۆ هەژمارەکەت چالاککرد، ئەوا کاتی تۆماربوون لە هەژمارەکەت دەبێت وشەی نهێنی وە فلاشی USBـەکەت تۆمار بکەیت. فەیسبووک دەڵێت کاتێک تۆ یەکجار لە وێبدا هەژمارەی فەیسبووکەکەت بە USBی FIDO U2F کردتەوە، ئەوا ئیتر فەیسبووکەکەت پێویستی بەم تۆمارکردنی USBـە نابێتەوە، تاکو زانیاریەکان لەسەر وێبەکەت نەسڕیتەوە.

فەیسبووک لە ئێستادا ۱.۷۹ ملیار هەژماری چالاکی هەیە، ئەم تایبەتمەندیەش وردە وردە بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست دەبێت، هەروەها فلاشی USBی ئاسایشیش دەتوانرێت بکڕدرێت بە شێوەی کڕینی سەر هێڵ.

ڕای تۆ چیە لەسەر ئەم پڕۆژەیە؟ ئایا ڕێگە لە هاککەرەکان دەگرێت بۆ ئەوەی هەژمارەکان ئاسایش بن؟

سەرچاوە :

27 كانونی دووه‌م، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498