10
بابەتی گرینگ 1, ئازار 2017 بۆچوون

فەیسبووک دەیەوێت ڕێگری لە کاری خراپ بکات لە پەخشی ڕاستەوخۆدا

لەماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ سەرهەڵدانی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و تا دێت فراوانتر و بەکارهێنراوتر دەبێت، زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەش ڕوویان کردۆتە بەکارهێنانی پەخشی ڕاستەوخۆ. لەگەڵ ئەو فراوانبوونەشدا، چەندەها حاڵەتی خۆکوژی و کاری خراپ لەڕێگای پەخشی ڕاستەوخۆی کەسانێکەوە لە تۆڕەکە بینراون، هەوڵی خۆکوشتن لەجیهاندا تادێت پەرەدەسێنێت و بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە هەر چل چرکەیەکدا کەسێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات، ئەو کەسانەش بەزۆری تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٩ ساڵییدایە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، فەیسبووک دەیەوێت هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ڕێگرتن لەو کەسانەی کە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هەوڵی خۆکوشتن و کاری خراپ دەدەن، لە ئێستاشدا خزمەتگوزارییەکی تایبەتی داناوە بۆ هەواڵدان (Report)ـی ئەو پەخشە ڕاستەوخۆیانەی کە گومانی خۆکوشتن و کاری خراپیان لێدەکرێت. تۆش دەتوانیت هەر کاتێک کە پەخشێکی ڕاستەوخۆت لە تۆڕەکە بینی و هەستت کرد کە کاری (توندوتیژی، بێزارکردن، خۆکوژی و خۆئازاردان، قسەی خراپ و دزی) لێوە ئەنجامدەدرێت ئەوا دەتوانیت دەستبەجێ فەیسبووک ئاگاداربکەیتەوە و پەخشەکە ڕیپۆرت بکەیت، لەبەرامبەریشدا فەیسبووک چەند ڕێنماییەکت پێدەدات بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو کەسانە بدەیت و دووریان بخەیتەوە لەو جۆرە کارانە.

سەرچاوە :
تاگەکان فەیسبووک هەواڵ
بۆچونی تۆ