10
ئینتەرنێت 6, ئازار 2017 بۆچوون

چۆنیەتی سڕینەوە و هێنانەوەی نامەکانی Messengerـی فەیسبووک

بەدڵنیایی ملیۆنان کەس هەن کە خزمەتگوزاری نامەی فەیسبووک بەکاردەبەن، ئیدی بۆ گفتووگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، بۆ هەر مەبەستێک بێت، لەوەییە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بیربکەینەوە کە ئەم گفتووگۆیانە بسڕینەوە و بە کردەیش بیسڕینەوە… ئاییە لە کاتێکی وادا ئەگەر هەیە کە ئەم نامەییە بێتەوە؟ وەڵامی لەم بابەتەدا هەیە. (لە کرۆکی بابەتەکە سەرەتا بە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی سڕینەوەی نامەکان دێ، پاشان ڕوونکردنەوە دەدرێ لەوەیی کە چۆن دووبارە دەستمان بگاتەوە بە نامەکان)

هەنگاوی یەک: چۆنیەتی سڕینەوەی نامەکان

هەندێکمان بە هەر هۆکارێک بێ، جاری واییە کە دەمانەوێت نامەکان بسڕینەوە، ئەوەش بۆ هەر مەبەستێک بێ، جا دوو ڕێگە هەیە بۆ ونکردنی نامەکان حاڵەتی یەکەم ئەوەییە کە نامەکە ڕەوانەی Archive بکەی کە ئەوەیان چی دی نامەکانی ئەو کەسەت ناخاتەوە بەرچاو، حاڵەتی دووەم ئەوەییە کە نامەکان بسڕیتەوە، کە ڕوونکردنەوەی ئێمە ئەمەیانە.

چۆنیەتی سڕینەوەی نامەکان لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە:

  1. کرتە لە ئایکۆنی Messegeـکان بکە و ئەو کەسەی خواستە دیاری بکە.
  2. کە دیاریت کرد کرتەی لێبکە تا نامەکانت بهێنێتە پێش چاو.
  3. لە بەشی سەرەوەی چاتەکەدا لۆگۆیەکی ڕێکخستن (Settings) هەیە لەوێدا کرتە بکە و هەڵبژاردەی Delete Conversation دیاری بکە و بە ئەنجامی بگەینە بۆ سڕینەوەی ئەو گفتووگۆیەیی کە کردووتە.

چۆنیەتی سڕینەوەی لە موبایلدا

  1. ئەپی Messenger بکە و لە خانەی Recent Conversationـە بە دوای ئەو کەسە بگەرێ کە مەبەستە.
  2. بە کرتەکردن دەستی لەسەر ڕابگرە بۆ چەند چرکەیەک، چەند هەڵبژاردەیەکت دەداتێ.
  3. تۆ کرتە لە Delete بکە.

تێبینی: کاتێک تۆ نامەکان دەسڕیتەوە تەنها لای خودی خۆت دەسڕینەوە و لای بەرمبەرەکەت ناسڕێنەوە.

هەنگاوی دوو: هێنانەوەی نامە سڕاوەکانی Messenger بەهۆی Archived Files

بۆ کەسانێک کە دەیانەوێ دووبارە نامەکانیان دەست بکەوێتەوە، ئەوە ئەمە ڕێگایەکی باشە نەک بۆ تەنها نامەکان بەڵک و ئەمە هەموو زانیاریەکانی وەک ڤیدیۆ، وێنە و تەواوی زانیارییە کەسیەکانی فەیسبووکی تێدا زەخیرە کراوە، کە دەتوانیت تەواوی بە کۆپییەک دابگریتە سەر ئامێرەکەت.

یەکەم: بچۆژوورەوە بۆ فەیسبووکەکەت و بڕۆ بۆ Settingsـی هەژمارەکەت

دووەم: کرتە لە Download a copyـی بکە

لە پاش ئەوەی چویتە “Settings” لە لای چەپت هەڵبژاردەی General نیشاندراوە، و لە خواری پەڕەکە نووسینی Download a copyـیت بەرچاو دەکەوێ، کرتەی لێبکە و تێپەڕەوشەی هەژمارەکەت بنووسە و کرتە بکە لە Start My Archive بکە.

سێیەم: بڕۆ بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە فەیسبووکەکەتی لەسەر بووە

لە ماوەی چەند خولەکێک نامەیەکت پێدەگات بە ناوی “Facebook download request” کە بەستەرێکی تێداییە، بۆ داگرتنی زانیاریەکان.

چوارەم: فەیسبووکەکەت دابگرە و زانیاریەکان ساخبکەوە

لە دوای داگرتنی ئەرشیفی فەیسبووکەکەی خۆت، پەڕەیەک دروست دەبێ بە ناوی index.htm کە زانیاریەکانی تێداییە و دەتوانیت کە ساخی بکەیتەوە و دڵنیابیتەوە لە زانیاریەکان و دەستت بگاتەوە پێیان.

کۆتایی.

بۆچونی تۆ