ئەندرۆید
6, ئازار 2017
ئەندرۆید نوگەت بۆ چەند مۆبایلێکی کۆنی LG دەوەشێندرێت

هەر چەندە لەماوەی پێشوودا ئێڵجی پلانی نەبوو بۆ ناردنی نوێکاری بۆ مۆبایلە کۆنەکانی، پاشان لە بڕیارێکی نوێیدا و لە پێناو بەرژەوەندی بەکارهێنەران و بێبەشنەکردنیان لە تایبەتمەندی نوێ، کۆمپانیاکە بڕیاری داوە بە ڕەوانەکردنی وەشانی نوێی نوگەت 7.0 بۆ دوو مۆبایلی هۆشمەندی ساڵی 2015 ئەوانیش بریتین لە دوو مۆبایلی V10 و G4.
لە هەواڵەکەدا هاتوو ئەم دوو مۆبایلە لە چارەکی دووەمی ساڵەوە دەست دەکرێت بە ناردنی وەشانی نوێ بۆیان، بەڵام بە دیاریکراوی کاتەکەی دیارنییە، و بەدڵنیاییەوە تاکوو کۆتایی چارەکی دووەمی ساڵ وەشانە نوێکەیان پێدەگات.
هاوپێچ خوێنەری بابەتێک بن بۆ تێگەشتنی تەواوەتی لەسەر بابەتی گەشتنی ئەم وەشانە نوێیە بۆ مۆبایلەکانمان
توێژینەوە:بۆچی وەشانی نوێی ئەندرۆیدم پێناگات؟ تەواوی زانیاری لەسەر بابەتی گەشتنی وەشانی نوێ بۆ مۆبایلەکەم!
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.