هەواڵ 14, ئازار 2017

مارک زووکەربێرگ لە مەراسیمی دەرچوونی زانکۆی هارڤەرد بەشدار دەبێت

مارک ئیڵیۆت زەکەربێرگی تەمەن 32 ساڵ کە داهێنەر و دامەزرێنەری ماڵپەڕی فەیسبووکە دوای 12 ساڵ وازهێنان لە خوێندن لە زانکۆی هارڤەرد بڕوانامەیەکی شەرەفی وەردەگرێت.

زەکەربێرگ ساڵی 2002 دەستی کردووە بە خوێندن لە زانکۆی هارڤەرد لە زانستی کۆمپیوتەر، کاتێک مارک لە قۆناغی دووبوو لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا thefacebook.comـیان دروست کرد کە تایبەتبوو بە خوێندکارانی هارڤەرد و دواتر گەشەی سەند و خوێندکاری زانکۆکانی تریشی گرتەوە، ماڵپەڕەکە هەر زوو ناوبانگێکی بەرچاوی پەیداکرد و سەرنجی وەبەرهێنەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەم مارک و هاوڕێکانی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکەیانەوە گواستەوە بۆ پالۆ ئاڵتۆ، کالیفۆرنیا و لەوێ دەستیان کرد بەوەی خزمەتگوزارییەکەیان بکەنە گشتی. هەرچەندە مارک نیازی هەبوو بگەڕێتەوە بۆ هارڤەرد بەڵام سەرکەوتن و ناوبانگی ڕاستەوخۆی فەیسبووک وایکرد واز لە خوێندن بهێنێت و هەموو کات و وزەی خۆی بۆ فەیسبووک تەرخان بکات.

دواتر فەیسبووک گەشەی سەند بۆ زانکۆکانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ساڵی 2006 بووە ماڵپەڕێکی گشتی و لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوامە لە گەشە و بۆتە بەناوبانگترینی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بڕیارە ڕۆژی 25ی ئایار مارک وەک قسەکەر لە 366ەمین مەراسیمی دەرچوونی زانکۆی هارڤەرد بەشداربێت و هەر لە هەمان مەراسیمدا و دوای 12 ساڵ لە جێهێشتنی زانکۆکە بڕوانامەیەکی شەرەفی پێببەخشرێت.

سەرچاوە :
تاگەکان فەیسبووک
بۆچونی تۆ