ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هاکەرەکان هەڕەشە لە ئەپڵ دەکەن بە سڕینەوەی زانیاری ٣٠٠ ملیۆن ئایفۆن لەدوورەوە

ئەگەر تۆ ئایکڵاود بەکاردێنیت بۆ هاوکاتکردنی ئامێرەکانی ئەپڵ، ئەوا لەوانەیە زانیارییە تایبەتییەکانت لەمەترسیدابن و لە ٧ی مانگی داهاتوو لەلایەن گروپێکی هاکەرەوە بسرێنەوە.

دەرکەوتووە کە گروپێکی هاکەر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە توانای دەستگەیشتنیان هەیە بە ئایکڵاودی ٣٠٠ ملیۆن ئایفۆن و هەڕەشەی پێ لەئەپڵ دەکەن کە ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەدا بڕی ٧٥ هەزار دۆلار لە جۆری کریپتۆ یان ١٠٠ هەزار دۆلار لە کاردی ئایتیونز نەدات ئەوا ئەم هەژماری ئایکلاودانە دەسرێنەوە.

ئەو گروپە هاکەرە کە خۆیان بە دەناسێنن و ئەو هەڕەشەیە لە ئەپڵ دەکەن و داوای پێدانی بڕە پارەیەک لە جۆری یان .

لە ڕۆژی سێ شەممە ئەم هەواڵە لەلایەن ماڵپەڕی تەشەنەی کرد و بە ئینتەرنێتدا بڵاوبۆیەوە و هاکەرەکە دەڵێت: “من پارەکەی خۆم دەوێت و پێم وایە ئەوە دەبێت هەواڵێکی سەرەنجڕاکێش کە زۆربەی هەوادارانی ئەپڵ ئارەزووی خوێندنەوەی دەکەن.”

بەگوێرەی زانیارییەکان دیارە ئاڵوگۆری زانیاری کراوە لەنێوان ئەو گروپە و ئەندازیارانی ئەپڵ لەهەمبەر ڕاستی بابەتەکە و داوای ڕوونکردنەوە و بەڵگەیان لێکراوە و ئەوان تەنها یەک ڤیدیۆیان پێداون کە نیشانی دەدات چۆن ئەو هەژمارە لەدوورەوە دەسڕنەوە.

شایەنی باسە، ناڕوونیەکی زۆر هەیە لەم هەڕەشەیە چونکە هەمان گروپ لە شوێنێک دەڵێن ٢٠٠ هەزار و لە شوێنێکی تر دەڵێن ٣٠٠ هەزار و تەنانەت لە شوێنێکی تر ژمارەکە دووجار گەورەتر دەبێت و دەگاتە ٥٥٩ ملیۆن.

لەئێستادا، جەختکردنەوە لەو بانگەشەیە تەنانەت بۆ ئەپڵیش ئەستەمە بەڵام ئەپڵ ئاگاداری ئەو گروپەی کردووەتەوە کە هیچ بڕە پارەیەک نادەن بەو کەسانەی کە تاوانکاری لەناو ئینتەرنێت واتە Cyber Criminal دەکەن. و بەپێچەوانە دەبێت ئەو ڤیدیۆیە بسڕنەوە کەبڵاویان کردووەتەوە چونکە ئەمە ئەپڵ پێی وایە ئەمە زیاتر بۆ سەرەنج ڕاکێشانی خەڵکە.

ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە گروپەکە دوا کاتی بۆ ئەپڵ دیاریکردووە کە ٧ی مانگی نیسان واتە مانگی داهاتووە ئەگەر وەڵامیان نەبێت ئەوە دەست دەکەن بە سڕینەوەی هەژماری ئایکڵاوی ئەو ئایفۆنانە و ئایکلاودەکان دەگەڕێینەوە سەر باری یەکەم جاریان کە هیچ شتێکیان تێدانەبووە.

لە ئێستادا تۆ پێویستە چی بکەیت؟

ئەپڵ پێشنیار دەکات بەزووترین کات وشەی نهێنییەکانتان بگۆڕن و هەروەها هەڵبژاردەی دوانە هەنگاوی جەختکردنەوە واتە Two step verification چالاکبکەیت کە ئەپڵ پێی وایە لەو جۆرە هێرشانە بەدووردەبیت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەم حاڵەتە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن گروپێکی هاکەری نەناسراو ڕوویداوە و بووە هۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی چەندان کەسی بەناوبانگ لە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و تەنانەت هەندێک خەڵک پێیان وایە ئەم هێرشەی ئێستا پەیوەندی بە هی ئەوکاتەوەیە.

سەرچاوە :

23 ئازار، 2017
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170