جۆراوجۆر 1, ئایار 2017

دوبەی دەبێتە یەکەم شار کە خاوەنی فۆنتی تایبەت بەخۆی بێت

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کەسایەتی ناسراوی ئیماراتی حەمدانی کوڕی موحەمەدی ئال مەکتوم وەکو نوێنەری حکومەتی ئەم وڵاتە فۆنتێکی تایبەتی بە دوبەی ڕاگەیاند کە فۆنتەکە ڕاستەوخۆ ناوی ئەو شارەی لێندراوە بەناوی Dubai Font کە لەلایەن دیزایینەری بەناوبانگی بواری فۆنت دکتۆرە نادین شاهین بەهاوکاری لەگەڵ دەستەیەکی شارەزا لە کۆمپانیای مۆنۆتایپ و مایکرۆسۆفت دیزایین کراوە.

فۆنتەکە پشتگیری ٢٣ زمان دەکات بە هەردوو پیتی عەرەبی و لاتینی. هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ مایکرۆسۆفت توانراوە کە ئەم فۆنتە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری مایکرۆسۆفت ئۆفیسی سەرهێڵی بەردەست بکرێت. ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئیمارات بە سەیر لەلایەن هەندێک کەس سەیردەکرێت بەڵام بێگومان ئەوان دەیانەوێت بەشیوەیەک خۆیان نیشان بدەن کە لەسەرتاسەری جیهان لە پێشکەوتن و داهێنان ڕێزیان لێ بگیرێت.

A post shared by Dubai Font (@dubaifont) on

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ