ئەپ و نەرمەکاڵا 8, ئایار 2017

بەدواداچوون: زمانی کوردی لە وەشانی بێتای تەختەکلیلی Gboard گەڕاوەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا و لەکاتی ڕاگەیاندنی تەختەکلیلی Gboard ئێمە هەواڵمان بڵاوکردەوە و لەکاتی زیادکردنی زمانی کوردیش هەروەها هەواڵی تایبەتمان هەبوو و لەم لینکەوە دەتوانن خوێنەربن!

بێگومان لەسەرەتای زیادکردنی زمانی کوردی ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن ڕەخنەمان لە شێوەی دانانی پیتەکان و هەبوونی پیتی زیادە لەسەر تەختەکلیلەکە هەبوو و فیدباک و ئاگاداریمان ناردووە بۆ گووگڵ و هەندێکی چاککرا و هەندێکی وەکو خۆی ماوەتەوە.

ئەوەی جێگای نیگەرانییە لە وەشانەکانی ئەم دواییە زمانی کوردی کە لە وێنەکە دیارە واتە Kurdish Iraq نەماوە و لەجێگای Kurdish Iran دانراوە کە کێشەیەکی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کورد و نیگەرانی زۆری لێ کەوتۆتەوە. ئێمە لە بەدواداچوونێکماندا و لەدوای ناردنی چەند فیدباکێک وا دیارە پێش ئێمە بە فیدباکی بەکارهێنەران، لەوەشانی بێتای Gboard 6.2.37.154908781 زمانی کوردی ناسراو بە Kurdish Iraq گەڕێندراوەتەوە.

شایەنی باسە، ئێمەش هەمان وەشانمان لە گووگڵ پلەی وەکو تاقیکەرەوەی بێتا داگرت و تاقیمانکردەوە، بەڵێ بێگومان گەڕاوەتەوە بەڵام هێشتاش گرفتەکانی پێش ونبوونی هەر ماون و ژمارەی فارسی و چەند پیتێکی زیادەی تێدایە. ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین تا وا بکەین بە پێشنیارەکانمان بۆ گووگڵ تەختەکلیلی ناوبراو باشتر و باشتر بکەین و بەهۆیەوە خەڵکی زیاتر و زیاتر ڕوو لە بەکارهێنانی تەختەکلیلە بەناوبانگەکان بکەن و چیژ وەربگرن.

بەهیوای ئەوەی لەوەشانی فەرمی داهاتووی Gboard دا زمانی Kurdish Iraq گەرابێتەوە و هەندێکیش لە کێشەکانی چارەسەرکرابن!

سوپاس بۆ بەڕێز زریان شەریف لە هەمبەر هاوکاری کەی ئای تی ئێن لە جەخت کردنەوە و پێدانی زانیاری لەسەر گەڕانەوەی زمانی کوردی بۆ Gboard.

بۆچونی تۆ