10
گەرمترین 12, ئایار 2017

کاتێک پرسیاری لێکراوە لە فەیسووک ناترسیت؟ ئیڤان شپێگڵی خاوەنی سناپ چات پێکەنیوە

لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی CNBC خاوەنی سناپ چات ئێڤان شپێگڵ هیچ لە شڵەژاو و دڵەڕاوکێی نییە لە بەرامبەر فەیسبووک بەڵام من پێم وایە ئەمە تەنها خۆنیشاندانە. لە پەیوەندییەکەدا لە کۆنگرەی دەستکەوتەکان Earnings Conference لەگەڵ یەکێک لە شیکەرەوان، کاتێک پرسیاری لێ دەکرێت دەربارەی ئەوەی ئایا لە فەیسبووک نەترساوە؟ شپێگڵ پێدەکەنێت. لەبەرامبەردا شپێگڵ دەڵێت ستراتیژی تەواوی ئێمە بریتییە لەگەیاندنی بەهرەمەندی Creativity. وە هەروەها دەشڵێت خەڵکی بەرهەمەکەت کۆپی دەکەن ئەگەر بێت و بەرهەمێکی نایاب دروست بکەیت. بۆ نمونە تەنها لەبەرئەوەی یاهوو سێرچ و بزوێنەری گەڕانی هەیە ئەوا لەبەرامبەردا نابێتە گووگڵ.

ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامە دراییەکانی سناپ چات بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڕاگەیاندران، ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی سناپ نەبوو و  ٢ بلیۆن دۆلاری لەدەستداوە و پاشەکشەیەکی بەرچاوی بەکارهێنەران بەدی دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە شپێگڵ دەڵێت ئێمە نامانەوێت گەشەسەندنی بەکارهێنەران بەهەمان شێوای ستراتیژی فەیسبووک بکەین و ئەو پێی وایە کە ستراتیژی فەیسبووک ناجێگیرە. بەڵکو کاتێک ئێمە باسی گەشەسەندن دەکەین ئەوا ئێمە دەمانەوێت بەهرەمەندی Creativity بەکاربهێنین.

بێگومان من پێم وایە سناپ چات ترسی لەوانی تر نییە چونکە تۆڕەکەی شێوەیەکی تایبەتی خۆی وەرگرتووە و لە تۆڕەکانی تر ناچێت و بەم شێوەیە بەکارهێنەری تایبەت بەخۆی هەیە و سناپ چاتیش بەردەوام لەخزمەت بەکارهێنەرانی دایە بە زیادکردنی تایبەتمەندی زیاتر و زیاتر.

بۆچونی تۆ