10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 21, حوزه‌یران 2017 بۆچوون

چەند تایبەتمەندیەکی گرنگی فەیسبووک کە لەوانەیە پێویستت بن

فەیسبووک گەورە و فراوانە و بەردەوام لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون دایە. لەڕاستیدا، زۆرترین تایبەتمەندی تێدایە بۆ هەر تاکە کەسێک، بۆیە هەندێکمان لەوانەیە بە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی تۆڕەکە ئاشنا نەبوبین، کە زۆرینەمان ڕۆژانە چەند کاتژمێرێك ئەم تۆڕە بەکاردێنین، هەر بۆیەش لێرەوە بە چەند تایبەتمەندیەکی کەمبینراوی تۆڕەکەتان ئاشنا دەکەم.

لیستی چالاکیەکان لە فەیسبووک

لە کاتی بەکارهێنانی فەیسبووک، زۆر شتی وەک بەدڵبوون و بۆچوون و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکان دەکەین، هەندێك جاریش کە نووسراو یاخود شتێکمان بە دڵدەبێت چەند وشەیەکی بۆ دەنووسین، بەڵام پاش ماوەیەک لەوانەیە ئارەزوو بکەین ئەو بابەتە ببینینەوە، دۆزینەوە لەوانەیە قورس بێت چونکە له نێوان سەدان بابەتی تردا دەبێت و لەوانەیە چەند کاتژمێرێکمان پێویست بێت بۆ دۆزینەوەی. لێرەدا فەیسبووک، رێگەت پێدەدات کە هەموو زانیاریەکانی وەک بەدڵبوون و بۆچوون و هاوبەشی کردن و چەندان شتی تر بزانیت، وە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بدۆزیتەوە کە دەتەوێت پێویستە لە بەشی پڕۆفایل لیستی چالاکی هەڵبژێریت کە هەموو چالاکیەکانمان نیشان دەدات. وە ئەگەر بمانەوێت کە چالاکیەکانمان بەش بەش ببینین ئەوا هەر لە لیستی چالاکی بەشی فلتەر هەڵدەبژێرین کە چالاکیە دیاریکراوەکانی ناو تۆڕمان پیشاندەدات کە هەر ماوەیەک لەمەوبەر کردبێتمان. دەشتوانیت لە رێگەی گەڕانەوە بیاندۆزیتەوە.

داگرتنی زانیاریەکان

فەیسبووک تایبەتمەندیەکی تری پێشکەشکردووین کە لەوانەیە هەندێکمان بێئاگابین لێی، ئەویش داگرتنی هەموو زانیاریە تۆمار کراوەکانتە کە لە سێرڤەری کۆمپانیا تۆمارکراوە، کە زانیاریەکانی پەیامەکانت و یاخوود لیستی چالاکیەکانتن. دەتوانیت ئەم کارە بکەیت لە رێگەی ئەم چەند هەنگاوەوە. پێویستە لەرێگەی پەڕەی رێکخستنەکان – Settings لە بەشی General (داگرتنی لەبەرگرتنەوە- Download a copy of your Facebook data) هەڵبژێرین لەخوارەوەی پەڕەکە، ئەوکاتەی دڵنیا دەبێتەوە لە پێناست و دەستدەکات بە داگرتنی ئەرشیفە زانیاریەکانت، پاشان ئیمەیڵێکت پێدەگات کە بەستەری داگرتنی ئەرشیفەکەتە.

وەستاندنی دەنگی ئاگادارکەرەوەکان

سەبارەت بە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر هەرچەندە لەسەر فەیسبوک بیت ئاگادارکەرەوەی دەنگی ناوەستێت، هەر بۆیە پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت بۆ ناچالاککردنی، ئەگەر دەتەوێت ئاگادارکەرەوەکان ڕابگریت.

بڕۆ پەڕەی (ڕێکخستنەکان-Settings) پاشان هەلبژاردنی (لەسەر فەیسبوک- On Facebook) بۆ ئەوەی هەموو هەلبژاردەکانی تایبەت بە ئاگادارکەرەوەکانت پێبدات وە پاشان هەڵبژاردنێك دەبینیت نووسراوە (چالاك کردنی دەنگ لە کاتی پێگەشتنی ئاگادارکەرەوەیەکی نوێ- Play a sound when each new notification is received) وە پاشان دوو هەڵبژاردەت دێتە بەردەم ئەوانیش چالاك کردن و ناچالاک کردن پاشان کرتە له دووگمەی ناچالاککردن بکە.

تاگەکان فەیسبووک
بۆچونی تۆ