بابەتی گرینگ
2, تهمموز 2017
تۆڕی فەیسبووک ۲ ملیار بەکارهێنەری مانگانەی هەیە

دوای پێنج ساڵ لە تۆمارکردنی ۱ ملیار هەژماری بەکارهێنەر لەسەر تۆڕی فەیسبووک، فەیسبووک دووبارە گەورەترین ئاماری بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بڵاوکردەوە و ئێستا، فەیسبووک خاوەنی ۲ ملیار بەکارهێنەری مانگانەیە، ئەمەش دوو هێندەی ژمارەی ئاماری ساڵی ۲۰۱۱ـە کە ۱ ملیار بەکارهێنەر بوون.
ڕێژەی ۲ ملیار بەکارهێنەر وادەکات فەیسبووک ببێت بە گەورەترین و فراوانترین تۆڕی کۆمەڵایەتی جیهان لەسەروو هەموو تۆڕەکانی وەک یوتوب کە ۱.٥ ملیار بەکارهێنەری هەیە، وە هەروەها ویچات کە نزیکەی ۹۰۰ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. فەیسبووک بەم بۆنەیەوە دەیەوێت خەڵکانی ئاگاداربکاتەوە و بۆنەیەکی ڤیدیۆیی ساز بکات بۆ هەر بەکارهێنەرێک کە هەندێک لە وێنەی بەکارهێنەرەکە دەخاتە پارچە ڤیدیۆیەکی جوان و تۆش دەتوانیت بڵاویبکەیتەوە.
ئەمەش ئاماری فەرمی ڕێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەیە لە ساڵەکانی ڕابردوودا، کە وەک دەبینن لە ماوەی ٥ ساڵدا دوو هێند بەکارهێنەری فەیسبووک زیادی کردووە.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.