ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

پاتری جۆری مەگنسیۆم دەکرێت پارێزراوتر و چالاکتربێت لە پاتری جۆری لیسیۆم

ژینگەی جۆرێتی پاترییەکان جیاوازتر لە هەر کەرەستەیەکی دیکەی تەکنەلۆژیی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا و ئەمساڵیشدا هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەدیووە بەتایبەتی لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیایەکانی دیکەشدا، بەهۆی کۆمەڵێک لە لێکۆڵەرانەوە لە ئێستادا سەرقاڵی جۆرێکی باشتری پاترین.

پاتریە نوێیەکە لە مادەی ئایۆنی مەگنیسیۆمە کە لە باروودۆخی ڕەق بووندایە، هەروەک دەزانین لە ئێستادا ئامێرەکان سود لە پاتریپیە ئایۆنە لیسیۆمیەکان وەردەگرن، بەهۆی ئەلیکترۆلیتی شلەوە بارگەکانی کاسۆد(-) و ئانۆد(+) دەگوازرێتەوە لە نێوانیاندا، کە هەر کاتێک کێشە کەوتنە نێوان گواستنەوەی ئەم بارگانەوە دەبێتە هۆی سوتان یاخود باروودۆخێکی نەخوازراو بۆ پاتری ئامێرەکە.

لێکۆڵەرەوانی تاقیگەی(Berkeley) دەڵێن: مادەی مەگنیسیۆم تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بۆ پاتریەکان لەکاتی گەشەپێدانی ئەم پاتریەدا هیچ مادەیەکی ئەلیکترۆلیتی شلی باشیان بۆی نەدۆزیەوەتەوە، بۆیە سودیان لە ماددەیەکی بەهێزی دۆخی ڕەقی وەرگرتووە، کە لە بارگەیەکی زیاتر لە خۆ دەگرێت و خێراترە.

لێکۆڵەرەوان دەربارەی پاتریەکە باس لەوە دەکەن کە پاتریەکە لە ماددەی مەگنیسیۆم سکاندیوم سلیندی کۆمەڵەی سیانی پێکهاتووە، جوڵەیەکی ئایۆنی هەیە، کە هاو ئاستی دەکات بە بەراورد بەو ئەلیکترۆلیتە شلەی کە لە ئایۆنی لیسیۆمی پاتریەکاندا هەیە، لەلایەکی دیکەشەوە لەچاو پاترییە ئایۆنە لیسیۆمەکاندا پارێزراوترە.

بە وتەی تیمە ڵێکۆڵەرەوەکە بێت کە پێکهاتوون لە لێکۆڵەرەوانی MIT، ئەم جۆرە پاترییە لە ئێستادا لە باروودۆخی گەشەپێدانان و پێویستی بە گەشەپێدانی زیاترە تاوەکو بۆ بەکارهێنان گونجاو بێت، بەڵام کۆتا تاقیکردنەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، دەتوانن پاتریەک دروست بکەن بەبێ پێویست بوون بە ئەلیکترۆلیتی شل.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ