10
گەرمترین 5, كانونی یه‌كه‌م 2017

دوو یاری کۆمپانیای Ubisoft بۆ ماوەیەکی کاتی دەبنە خۆڕایی

لە نوێترین ئەو زنجیرە یاریانەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی، کۆمپانیای Ubisoft هەردوو یاری ‘Assassin’s Creed IV: Black Flag’ و ‘World in Conflict”ی کردە خۆڕایی، بۆ گشت گەیمەرانی سەرتاسەری جیهان کە بەکارهێنەری کۆمپیوتەر بن، تەنها پێویستت بە داگرتنی ئەپی تایبەت بە کۆگاکانی Ubisoft دەبێت، پاش داگرتنی هەژمارێک دروست دەکەیت و داوای جۆرێکی خۆڕایی لەیاریەکە دەکەیت، پاش داواکردنی بەشێوەیەکی خۆکاری دەست بە داگرتنی دەکات.

لە ٤ـی ئەم مانگەوە یاری World in Conflict کە یەکێکە لە یاریەکانی ساڵی ٢٠٠٧ کراوە بە خۆڕایی تاوەکو ١١ـی ئەم مانگە، لە ١١ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ١٨ـی ئەم مانگە یاری Assassin’s Creed IV: Black Flag بەردەست دەبێت بە خۆڕایی، پێویستە پێش وادەی تەواوبوونی ئەو ماوەیە یاریەکە دابگریت، چونکە دوای ئەو ماوەیە نرخی یاریەکە دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی.

بەستەری داگرتنی یاری World in Conflict لە کۆگای Ubisoftدا:

https://free.ubisoft.com/promotions/world_in_conflict/12/

تاگەکان هەواڵ یاری
بۆچونی تۆ