10
فەیسبووک 5, كانونی دووه‌م 2018

مارک زوکەبێرگ بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە گۆڕانکاری کردن لە ساڵی ۲۰۱٨ لە پێناو ئاسایشی زیاتر دڵنیا دەکاتەوە

کاتێک هەڵەکان لەسەر فەیسبوک چڕ دەکرێنەوە، مارک زوکەبێرگ دەڵێت کە “فەیسبووک زۆر شتی ماوە بۆی ئەنجام بگەیەندرێت” کە بەمە دەیەوێت فەیسبووک بە وێستگەیەکی پڕ سوود بێنێتە پێش چاو نەک وێستگەیەکی هەڕەمەکی.

زوکەبێرگ بەمە بەربەرەکانێیەکی نوێی بۆ خۆی درووست کرد هەر لە ساڵی ۲۰۰۹ـەوە، بەڵام زیاتر ڕۆشنایی دەخستە سەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە “ناسینەوەی کەسەکان” هەیە، بە شێوەیەک هێندەی لە ئێستادا جەخت لەسەر ناسینەوەی ڕووخسار و دوورخستنەوەی کەسانی ناڕاست و سڕینەوەی هەژمارەکانیان هێندە لەسەر بابەتی شێوە و شێواز و ڕەنگ و بابەت نەکراوەتەوە.

زوکەبێرگ دەڵێت “هەمووان لە هەڵە و خراپەکاری دوور ناخەینەوە، بەڵکو لە ئێستادا ڕووبەڕووی هەڵەیەکی زۆر دەبینەوە لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانمان و ڕێگە پێنەدان لە خراپ بەکارهێنانی ئەو بابەتانەمان کە بۆمان بەردەست کردوون”، “ئەگەر لەمساڵدا سەرکەوتین ئەوا لە ساڵی ۲۰۱٨ کۆتایی پێ دێنین لەسەر باشترین ڕێچکەی خۆمان”.

زوکەبێرگ لە بارەی کریپتۆ کەڕەنسی (دراوە ئەلکترۆنییەکانی کە بەم دوواییانە پەرەیان سەندووە و زیاتر دەرکەوتن وەک بیتکۆین) دەڵێت، “ئەو دراوانە هۆکارگەلێکی گرنگن کە توانی جارێکیتر دەسەڵات بخاتەوە دەستی مرۆڤەکان خۆیان و ئێمە بە گرنگەوە لێی دەڕوانین و بە دووری نازانین بمانەوێت لە خزمەتگوزارییەکانمادا بەکاریان بهێنین “.

“لە ڕوانگەی کەی ئای تی ئێنەوە وا پێشبینی دەکەم کە دراوێکی نوێ بخاتە کایەوە بە ناوی فەیسکۆین یاخود شتێکی لەو جۆرە کە بیەوێت ڕکابەرایەتی بیتکۆینی پێ بکات هەر وەک چۆن هەمان بیرۆکەکانی سناپچات لەبەر دەگرێتەوە و بەمەش دڵی بەکارێنەرانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی زیاتر جێگیر دەکات.”

بۆچونی تۆ