ئەندرۆید 29, ئاب 2012

فایەرفۆکسی ١٥ گەیشت + داونلۆد.

دیارە زوو زوو مۆزێلا وێبگەڕی فایەرفۆکس بە کۆمەڵێک چاکسازی ونوێخوازییەوە نوێدەکاتەوە و لە میانەی نوێکردنەوەکانی ئەمڕۆ وەشانی ١٥ی لە فایەرفۆکس وەشاند بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە. دیارە چەند گۆڕانکارییەکی سەرەکی ولاوەکی کردووە وبە گوێرەی ئەوەی لە بابەتی پێگەی informationweek دا سەبارەت بەو وەشانەی فایەر فۆکس هاتووە ٥ لە گرنگرتین نوێخوازی و چاکسازیییەکانی بۆ ئەم وەشانە ڕێزکردوون کە بریتین لە:

* ئەپدەیتی پشت پەردەیی بێ ئەوەی تۆ بە ئەپدەیتەکە بزانیت.
* باشترکردنی گرافیک و گەیمکردن بەتایبەت بۆ ئەپڵیکەیشنەکانی وێب و گەیمەکان کە لە ئێستادا بەکاربەریان ڕوو لە زیادبوونە.
* تێکهەڵکێشکردنی لەگەڵ Opus کە جۆرێکی کۆدیکی دەنگی سەرچاوەکراوەیە و MP3, Ogg, ACC لە خۆی دەگرێت.
* چاکسازی لە بەکارهێنانی ڕام کە لەم  وەشانەدا بە توندی تیشک خراوەتە سەری.
* لەم وەشانەوە مۆزێلا بڕێکی زیاتر لە ئامێری پێشکەش بە گەشەپێدەران کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی مۆزێلا.

ئەمانە وچەندین چکسازی لاوەکی تر بۆ ئەم وەشانەی فایەرفۆکس کراون وتۆش دەتوانیت لێرەوە فایەرفۆکسی ١٥ دابگرە:
بۆ ویندۆز:

بۆماک

بۆ لینوکس

بۆ ئەندرۆید لە گۆگڵ پلەی

سەرچاوە informationweek

بۆچونی تۆ