10
بابەتی گرینگ 7, شوبات 2018

کۆمپانیای HP چاپگەرێکی بەردەست خستووە کە بە قسەکردن کاردەکات

ڕۆژ بە ڕۆژ تەکنەلۆژیا لە گەشەدایە بە بێ وەستان، کۆمپانیاکان چەندین کار دەکەن بۆ سوود گەیاندن بە مرۆڤ لە ڕێگای تەکنەلۆژیاوە هەروەک لەم کاتانەدا کۆمپانیای HP دەستپێشخەری بۆ کارێکی نوێ و قسەکردن لەگەڵ ئامێرەکان کرد.

دەتوانیت قسە لەگەڵ هەموو چاپگەرەکانی HP بکەیت کە دۆخی وێبگەڕیان هەیە و بە قسەی تۆ فرمانەکان ڕادەپەرێنێت، ئەمەش بە یارمەتی قسەکەرە زیرەکەکان (Smart Speakers) و ئەپێکی یارمەتیدەری نێو مۆبایل دەبێت چونکە تەکنەلۆژیای ئێستا نەگەیشتوەتە ئاستێکی وا ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ چاپگەرەکە بکەیت.

چۆن کاردەکات؟

هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد ڕاستەوخۆ ناتوانرێت کارەکە ئەنجام بدرێت و پێویستیت بە قسەکەرێکی زیرەک دەبێت، ئەو قسەکەرە زیرەکانەش کە بۆ ئەم مەبەستە بە کار دێن لە ئێستادا ٣ جۆری سەرەکین، کە ئەمانەن: Google Assistant, Alexa و Cortana. دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت و تەنها پشتگری زمانی ئینگلیزیی دەکەن، واتە گەر بتەوێت کاغەزێکی هێڵکاری چاپ بکەیت پێویست ناکات هیچ کرتەیەک بکەیت لە ڕووکار و دوگمەی چاپگەرەکە بەڵکو بە تەنها وتنی: “print graph paper” چاپگەرەکە بە کار دەکەوێت و کارەکەت بۆ ئەنجام دەدات. وە هەروەها دەتوانیت دەستکاریی هەموو شتەکان بکەیت و لە ڕێگای دەنگەوە کۆنتڕۆڵیان بکەیت.

سوودی ئەم تایبەتمەندییە چییە؟

ئەم تایبەتمەندی دەنگ و قسەکردنە گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتێکی زۆریان نییە و سەرقاڵن، چونکە بڕێک لە کاتیان بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانێت کارەکەی بکات و قسەش لەگەڵ چاپگەرەکە بکات بێ ئەوەی خۆی ڕێکی بخات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ