بابەتی گرینگ 19, شوبات 2018

سۆنی پێشەکییەکی ڤیدۆیی بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە

لە ئێستادا کۆمپانیاکان بۆ کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل MWC کە تەنیا هەفتەیەکی ماوە، سەرقاڵی خۆئامادەکردنن و ناوە ناوە لە تۆڕی تویتەر بانگهێشتی ڕۆژنامەنوسان دەکەن. سۆنیش بە هەمان شێوە ئەمڕۆ پێشەکییەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دروشمێک بۆ مۆبایلەکانی دەبینرێت. شایەنی باسە لەم دواییەدا سامسۆنگیش پێشەکییەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا توانای کامێرای مۆبایلە نوێیەکەی خۆی گالەکسی S9 دەر دەخات. پێشبینیی دەکرێت مۆبایلی ئەمجارەی سۆنی ناوی XZ پرۆ یان XZ1 پریمیەم بێت کە ئەم مۆبایلە و گالەکسی S9 و مۆبایلە پێشکەوتووەکانی تریش لە یەک کات و لە کۆنگرەکانی جیهانیی مۆبایل MWC کە لە ڕۆژی ۲٥ـی ئەم مانگە دەست پێدەکات نمایش دەکرێن. ئەمە پێشەکیی ڤیدیۆیی سۆنییە بۆ مۆبایلەکانی:

 

کۆنگرەی سۆنیی لە ۲٦ـی ئەم مانگە دەست پێدەکات و لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندیی پێشبینییکراو یان دزەپێکراو بۆ مۆبایلەکان هەیە. بە شێوەیەکی پوخت دەتوانیت خوێنەری ئەم بابەتە بیت و زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلەکە بزانیت.

بۆچونی تۆ