10
ئای ئۆ ئێس 5, ئازار 2018 بۆچوون

ئیمۆجییەکان چۆن کار دەکەن؟

ئیمۆجییەکان لە ساڵی ١٩٩٠ـی زاینییەوە هەن، جگە لەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی زۆر گرنگی پێدراوە، ئێستاش وەک ئاگری سەر پووش زیاتر دەناسێنرێت و بڵآوەی پێدەکرێت.

لە جیهانی ئەلیکترۆنییدا، لە ئیمەیڵەکان و نوسینی دەقەکان لە نامەیەکدا دەربرینی تەواوی نوسەر ناگرێتەوە، ڕێگەیەکیشمان پێویستە تا نامەکانمان باشتر بکەین و تێیدا هەستی خۆمان دەربڕین، هەستە ناخۆشەکانمان یان هەستە ڕۆمانسییەکان و پێکەنینەکان بۆیە بە دڵنیاییەوە دەربڕینی ئەم هەستانە تەنیا بە پیتەکان نابێت چونکە کورت دەهێنێت، بۆ ئەم مەبەستە پێویستیمان بە ئیمۆجییەکانە، ئیمۆجییە جوڵاوەکان. ئیمۆجییەکان ئەو هێما گرافیکیی و دەموچاوە پێکەنیناوییەن کە لە ئەپەکانی گفتوگۆ لە تەواوی مۆبایلە زیرەکەکاندا هەن. لە دەقەکاندا بەکار دێت یان لە پەڕەکانی وێب و زۆرێک لە شوێنەکان کە ئێستا تەنانەت بوکەڵەکانیشیان لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت. ئیمۆجییەکان لە دەقەکاندا هاوسەنگییەک دەدەن، یان بۆ تێگەیشتن سنورێک دەبێت کە ئەم هاوسەنگییە دەتوانیت تێگەیشتنە‌ هەڵەکان چاک بکات.

گێرانەوەیەلی کورتی چیرۆکی ئیمۆجییەکان

لە ساڵی ١٩٩٠ کۆمپانیای NTT DoCoMoـی ژاپۆنی ٢ وێنۆچکە (ئایکۆن)ـ ناساند، وێنۆچکەکانی دڵ و مۆبایل بوون، بەکارهینەران لە ڕێگەی ئامێری Pocket Ballـەوە دەیانتوانی بینێرن. یەکیک لە ئەندازیاریانی ئەم کۆمپانیایە بە ناوی کوریتا کاری لەسەر سەکۆیەکی مۆبایل دەکرد کە ناوی i-mode بوو کە وەک بڵاوکەرەوەیەکی زانیارییەکان و هەواڵەکان کاری دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم سەکۆیە نوێکرایەوە و ژمارەی وێنۆچکەکانی بووە ١٧٦ دانە کە وێنۆچکەکانی خواردنەوە و خواردن و خۆشەویستی و زۆرێکی تری لە خۆ دەگرت و کوریتا ئەمانەی بە ئیمۆجی ناو نا و ئەم ناوەش لە ژاپۆنیەوە هاتووە کە لە ژاپۆنیدا “e” بە مانای وێنە دێت و “moji”ـش بە مانای ڕۆڵگێر دێت. لەم ساڵانەدا نارندی ئیمۆجییەکان زۆر باش نەبوون بەهۆی ئەوەی لە نارندا خاو بوون چونکە وەکو فایلێکی وێنە هەژمار دەکران. لە ساڵی ٢٠١٠ لە هەنگاوێكدا، گروپە کۆمپانیا خۆبەخشەکان کتیبخانەیەکیان لە وێنەڕۆڵگێڕەکان دروست کرد کە پشتگیری لە سیستەمی ئەندرۆید و IOS و ویندۆوز و ماکی دەکرد.

چۆنیەتی کارکردنی ئیمۆجییەکان

ئێستا لە ناو ئەم سیستەمانە پشتگیریکەری ئەم ئیمۆجیانە هەیە کە لە ڕێگەی کۆدەوە دەناسرێنەوە. کاتێک تۆ ئیمۆجییەک دەخەیتە دەقەوە ئەوا کۆدێکت نوسوە، سیستەمەکەشت ئەم کۆدە دەناسێتەوە و دەست دەکات بە پێشاندانی ئەم وێنۆچکانە کە بە ئیمۆجی ناو نراون. ئێستا هەر کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیا دیزاینی تایبەتی ئیمۆجیان هەیە و ساڵانەش نوێترین داهێنانەکان بۆ ئیمۆجییەکان دەکەن لەوانە ئیمۆجی جوڵاو بە چەندین جۆری تر کە لەگەڵ سەری خۆت و جوڵەی دەموچاوت ڕەفتار دەکەن و وە ئێستا لە مۆبایلەکان هەیە.

کێشەی ئیمۆجییەکان

کێشەش لەم هێمایانە هەیە کە دەکرێت بڵێین جۆرەها هێما هەیە کە لەوانەیە لە هەموو شوێنێک گونجاو نەبن یان هەڵەتێگەیشتن لەگەڵی هەبێت بۆ نموونە ئیمۆجی پیسایی یان ئیمۆجی پەنجەی ناوەڕاست و کۆمەڵە شتێکی تر کە لە هەندێک وڵاتان قەدەغە کراون. لەم بابەتەدا دەتوانیت خوێنەری کۆمەڵێک هۆکاری قەدەغەکردنی ئیمۆجییەکان بیت. هۆکاری پشت قەدەغەکردنی ئەم ئیمۆجییانە سەیروسەمەرەن

[su_note note_color=”006f9d” text_color=”#000000″ radius=”5″]ئیمۆجی دڵخوازی تۆ چییە؟[/su_note]
بۆچونی تۆ