ئای ئۆ ئێس

هۆکاری پشت قەدەغەکردنی ئەم ئیمۆجییانە سەیروسەمەرەن

وەک ڕوونە ئیمۆجییەکان بۆ دەربڕینی هەستی کەسەکانە و گەیاندنی ئەو دۆخەیە کە تێیدان، بەڵام هەندێک جار لەوانەیە هەڵە تێگەشتن یان مانایەکی خەراپ بدات لای هەندێک کۆمەڵگە و کلتور، ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ئیمۆجی قەدەغە کراون لە هەندێک جوگرافیای دیاریکراودا.

– ئیمۆجی دوو پەنجەکە
قەدەغەکراوە لە وڵاتەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و پرتوگال و یۆنان و ئەرجەنتین و بەڕازیل و کۆڵۆمبیا و کوبا و ئۆرۆگوای
مانای دووەمی ئەم ئیمۆجییە ئەوەیە کەسێکی خێزانەکە خیانەتی کردووە

– سڵاو کردن
قەدەغەکراوە لە وڵاتی چین
یەکێکە لە وشە ناباوەکانی وڵاتی چین بەمانای ئەوەدێت کە ئێمە چیدی هاوڕێ نین.

– ئیمۆجی پەنجەگەورە
قەدەغەکراوە لە وڵاتەکانی عێراق و ئێران و ئەفغانستان
هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە وا لێکی دەدەنەوە واتە دابنیشە لەسەر ئەم پەنجەیە

– ئیمۆجی سەرکەوتن
قەدەغەکراوە لە وڵاتی بەریتانیا
هێمای V ـە و بە واتای f**k off تێدەگەن.

– ئیمۆجی هاوڕەگەزخوازەکان
قەدەغەکراوە لە وڵاتی ئیندۆنیزیا
ئیندۆزییەکان پێیان وایە ئەم ئیمۆجییە لە ڕەوشتییان کەم دەکاتەوە.

ئەم ئیمۆجییانەی باسمان کردن لە چەند شوێنێکی ئەو وڵاتانە قەدەغەن و کێشەی نەخوازراویان لێکەوتووەتەوە، چونکە لە ئەگەری قەدەغەکردنیاندا باشترین بڕیار بووە و بوەتە هۆی چارەسەرکردنی بارە نەگونجاوەکە.

3 ئازار، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246