ئەندرۆید
15, ئازار 2018
ئێستا یاری PUBG Mobile بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئەندرۆید بەردەستە

دوای ئەوەی یاری PUBG سەرکەوتنێکی گەورەی لەناو یاریکەرانی کۆمپیوتەر و دواتریش ئێکس بۆکسدا بەدەست هێنا، ماوەیەک لەمەوبەر یارییەکە بۆ هەریەک لە ئەندرۆید و iOSیش بەردەستبوو، بەڵام کێشەکە لەوەدابوو یارییەکە تەنها بە زمانی چینیبوو، ئێستا ئەوەش چارەسەر بووە و یارییەکە بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئەندرۆید بەردەستە.
شایەنی باسە کە ئاماژە بەوە دراوە وا باشترە مۆبایلەکەت بە وەشانی ئەندرۆید ٥.١.١ یان بەرزتر کار بکات و ڕامی ٢گب یان زیاتربێت تاوەکوو بتوانیت بە شێوەیەکی باش یارییەکە بکەیت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یاری Fortnite کە دیارترین ڕکابەری PUBGیە لە ئێستادا بە شێوەی بانگێشتنامە بۆ iOS بەردەست بووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ئەندرۆید و iOS بەردەست ببێت، هەروەها یارییەکی دیکەش بە ناوی Fortcraft ئێستا بۆ ئەندرۆید بەردەستە کە تا ڕاددەیەکی زۆر هاوشێوەی Fortniteە(کرتە بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەی).
داگرتنی PUBG Mobile:
داگرتن لە گووگڵ پلەی
داگرتن لە Apkpure
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.