ئای ئۆ ئێس
15, ئازار 2018
یارییەکی هاوشێوەی Fortnite بۆ مۆبایل بەردەستە

لە کاتێکدا یاری بەناوبانگی Fortnite بڕیارە بگات بە مۆبایلە زیرەکەکان و لە ئێستادا تەنها بۆ iOS و تەنها بە شێوەی بانگێشتنامە بەردەستە، کۆمپانیای NetEase کە لە ماوەی ڕابردوودا چەند یارییەکی هاوشێوەی PUBGی لەسەر مۆبایل دەرکرد ئێستا یارییەکی نوێی دەرکردووە بە ناوی Fortcraft کە ئێجگار زۆر لە Fortnite دەچێت.
هاوشێوەی Fortnite لەم یارییەدا ١٠٠ کەس لە دوورگەیەکدا شەڕ دەکەن تاوەکوو تەنها یەک کەس دەمێنێتەوە، یارییەکە لە هەموو ڕوویەکەوە لە Fortnite دەچێت، شێوازی هونەری، چەکەکان، ماددەکان و بنیادنان، هەموو شتێک!
لە ماوەیەکی کەمدا یارییەکە زیاد لە ٥٠،٠٠٠ جار لە کۆگای گووگڵ پلەی داگیراوە و پێدەچێت ئاستێکی باش لە یاریکردن پێشکەش بکات.
داگرتن لە گووگڵ پلەی
داگرتن لە Apkpure
تاقیکردنەوەی یارییەکە لەسەر iOS لە ڕێگای TestFlight
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.