10
ئەندرۆید 28, ئازار 2018

مۆبایلی Huawei Porsche Design Mate RS ڕاگەیەندرا، دوو هەستەوەری پەنجەمۆر و نرخێکی خەیاڵی!

دوێنێ لە پاریس هواوەی شان بە شانی زنجیرەی P20(کرتە بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەیان) مۆبایلێکی دیکەشی ڕاگەیاند کە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بە هاوبەشی لەگەڵ Porsche Design دروست کراوە کە لقێکی کۆمپانیای Porscheە، هەرچەندە مۆبایلەکە لە ناودا سەر بە زنجیرەی Mateە بەڵام لە ڕووی تایبەتمەندییەوە لە زنجیرەی P20 نزیکترە.

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٦ ئینچی Amoledە بە ڕوونی QHD و پارچە(Notch)ی تایبەت بە کامێرا و هەستەوەری نییە و چەماوەیە، لە ژێر ئەو ڕوونمایە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر هەیە کە بە نزیک کردنەوەی پەنجەت لێی ڕوونماکە هەڵدەبێت و بە داگرتنی قفڵی مۆبایلەکەت دەکرێتەوە، سەیرێکی دواوە بکە دەبینیت لەوێش هەستەوەرێکی دیکەی پەنجەمۆر هەیە!

لاشەی مۆبایلەکە لە کانزا و شووشە دروست کراوە و بە ڕەنگی ڕەش و سور بەردەست دەبێت، هەرچەندە ڕەنگە سورەکە تایبەت دەبێت بە چین.

هاوشێوەی P20 Pro مۆبایلەکە خاوەن ٣ کامێرایە لە پشتەوە بە هەمان ڕوونییەکانی ٤٠+٨+٢٠ مێگاپیکسڵ و هەموو تایبەتمەندییە ناوازەکان.

پڕۆسێسەری Kirin 970 و ٦گب ڕام دووبارە هاوشێوەی P20 Proن، بەڵام ئەوەی ئەم مۆبایلە جیا دەکاتەوە بیرگەی ناوەکییە، دوو جۆری بەردەست دەبێت ٢٥٦گب و ٥١٢گب، بەڵێ ٥١٢گب! ئەمەش یەکەم جارە مۆبایلێک ئەو بڕە زۆرەی بیرگەی ناوەکی لەخۆ بگرێت.

ئەوەی دەمێنێتەوە جارێکی دیکەی هاوشێوەی P20 Proیە، پاترییەکی ٤٠٠٠میللی ئەمپێر.کاتژمێر، بارگاوی بوونەوەی خێرا و بڵندگۆی ستێریۆ، بەڵام جیاوازییەکی دیکەش لە ئارادایە کە بارگاوی کردنەوەی بێ وایەرە.

سێ کامێرا لە بەشی پشتەوە، دوو هەستەوەری پەنجەمۆر کە یەکێکیان لەژێر ڕوونمادایە، ڕوونمایەکی چەماوە، بڵندگۆی ستێریۆ، بارگاوی کردنەوەی بێتەل و بە هاوبەشی دروستکراو لەگەڵ Porsche Design، ئەی باشە دەبێت نرخەکەی چۆن بێت؟

١٦٩٥ یۆرۆ بۆ ٢٥٦گب بیرگە

٢٠٩٥ یۆرۆ بۆ ٥١٢گب بیرگە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ