سینەما

فیلمی شۆڕشی سەرچاوەکراوە(Revolution OS) بە ژێرنوسی کوردی

ئەم فیلمەی ساڵی ٢٠٠١ کە پلەی ٧.٣ی لە ١٠ لە IMDb هەیە، ناوەڕۆکەکەی لەسەر ئەوە دەدوێت کە چۆن لەو کاتەدا مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوتەرەکاندا گرتبوو. زۆرێک لە کارناسان لەم بارودۆخە ناڕازی بوون و لە ئاکام هاککەر و کارمەندێکی IBM بە ناوی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆڕشێکی بە ناوی ئەوەی هەر کەس مافی هەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت دەستپێکرد، لە ئاکام بەڕێز ستۆڵمەن دروشمی “نەرمەکاڵای ئازادی” ڕاگەیاند، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە هاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن بەشدارییان کرد.

ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی “گنو” کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، هاتە نێو گۆڕەپانی جیهانی تەکنەلۆژیای زانیاری.

ئەو کەسانە کە لەم فیلمە ڕۆڵیان گێڕا:

  •  لینوکس تۆرۆڤاڵد: خولقێنەر و داهێنەری ناوکی لینوکس.
    ریچارد ئێم ستۆڵمەن: خولقێنەر و فیلسووفی پرۆژەی گنو.
  • ئێریک ڕیمۆند: هاککەر و نووسەری کتێبی “کڵێساو و بازار”.
    بڕووس پێرنێس: نووسەری کتێبی پێناسەی سەرچاوەکراوە.
    مایکڵ تیمەن:بەڕێوەبەری پرۆژەی سیگنوس یا سیگنێس.
    لێری ئەگۆستین: بەڕێوەبەر بونیاتنەری کۆمپانی ڤی.ئەی لینوکس.
  • برایان بڵەندۆف: بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاپاچی.
    دانی بارێنز: کارمەندی پلە ٤ی رێد هەت.
    فرانک هێکر: ئەندازیاری کۆنەی کۆمپانیای نێتسکەیپ(موزیلای ئێستا).

ستۆڵمن دەڵێت: “ئامانجی من تەنها باشترکردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی هۆشمەندانە.”

تێبینی: زۆرتر لە ١٢٠٠ دێڕم وەرگێرا لە فارسی و ئینگلیزی،کوردیم زۆر باش نییە گەر هەڵەیەکی تێدا بوو بە دەتوان بۆچوون بنوسن لەسەر بابەتەکە بنوسن  با باشتری بکەمەوە.

بینین و داگرتنی ڤیدیۆ لە گووگڵ درایڤ | داگرتنی ژێرنووس

31 ئازار، 2018
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34