یاری
29, ئازار 2018
یارییە خۆڕاییەکانی مانگی ٤ بۆ بەشداربووانی Xbox Live

دوای ئەوەی کە یارییە خۆڕاییەکانی ئۆفەری پلەیستەیشن پڵەس بۆ مانگی ٤ ئاشکراکران(کرتە بکە بۆ بینینی بابەتەکە) ئێستا سەرەی یارییەکانی ئێکسبۆکسە کە بزانین چییان ئامادەکردووە بۆ بەشداربووانی ئۆفەری Xbox Live:
١- یارییەکانی ئێکس بۆکس ١:

شێوازی بەردەست کردنی یارییەکان بەم شێوەیەیە بۆ ئەم ئامێرە، بەدرێژایی هەموو مانگەکە یاری The Witnessبەخۆڕایی بەردەست دەبێت بۆ داگرتن پاشانیش لە ١٦/٤ یارییەکی تر ئەکرێتە خۆڕایی کە بریتییە لە یاریی Assassin’s Creed Syndicate کە ئەم یارییە یەکێکە لە بەشە بەهێزەکانی زنجیرە یاری Assassin’s Creed و تا ١٥/٥ بە خۆڕایی ئەمێنێتەوە.
٢- یارییەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠:
یارییەکانی ئەم ئامێرەش بریتیدەبن لە هەردوو یاریی بەناوباگ Dead Space 2 و Cars 2 کە ئەمانە بەم شێوەیە بەردەست ئەبن:
یاریی Cars 2 لە ١/٤ بۆ ١٥/٤ بەردەست دەبێت بۆ داگرتن.

یاریی Dead Space 2 لە ١٦/٤ بۆ ٣٠/٤ بەردەست دەبێت بۆ داگرتن.

پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.