ئەندرۆید 4, نیسان 2018

مۆبایلی وەن پڵەس 6 لە ڤیدیۆیەکی فەرمی پشتڕاسکرایەوە

دوێنێ بە شێوەیەکی فەرمی لە تویتەر و بە کورتە ڤیدیۆیەک کۆمپانیای وەن پڵەسی چینی مۆبایلی داهاتووی خۆی ناساند و لە نزیکترین کاتدا بەرهەمی نوێی کۆمپانیاکە دەبێت. دروشمی کۆمپانیاکە بۆ هەوادارانیان 6et Ready و لە کورتە ڤیدیۆکەدا ژمارە ٦ دەر دەکەوێت. هەر لە ڤیدیۆکەدا وا دەر دەکەوێت کە مۆبایلە نوێیەکەی وەن پڵەس لە خێراترین مۆبایلەکانی ساڵ بێت ئەمەش لە دروشمی وەن پڵەس “ئەو خێراییەی کە دەتەوێت” هەستی پێدەکرێت. دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە دزەی پێکراوە دیارترینیان ئەوەیە کە بە پڕۆسێسەری نوێی سناپدراگۆن ٨٤٥ کار دەکات – وە فراوانی ڕامەکەی ٨ گیگابایت دەبێت – دوایین وەشانی ئەندرۆیدی لەسەر جێگیرکراوە.

 

 

لە دوای دەنگۆی هەبوونی ڕوونمایەکی Notch لە مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن ١٠، ئێستا ئەمە پشتڕاست کراوەتەوە و وەک لەو وێنە دزەپێکراوەدا هەیە، وەن پڵەس ٦ خاوەن ڕوونمایەکی پڕ بە Notchـەوە دەبێت. زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە و وێنەی دزەپێکراوی وەن پڵەس ٦ ببینە.

بۆچونی تۆ