ئاسایشی ئەلیکترۆنی
4, نیسان 2018
بڵاوکردنەوەی جریوەی ساختە لە بارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەکەی بنکەی یوتیوبەوە لە هەژمارێکی فەرمییەوە دەنگدانەوەی درووست کرد

لە کاتی ڕووداوی تەقەکردن لە بنکەی یوتیوب بەکارهێنەران دەگەڕان بەدوای هەواڵی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکە، هاککەرانیش ئەم هەلەیان قۆستەوە و هەستان بە هاککردنی هەژماری بەڕێوبەری دەرهێنان لە یوتیوب و بڵاوکردنەوەی لێدوانی ساختە لە بارەی ڕووداوەکەوە.
“Vadim Lavruski” بەڕێوبەری دەرهێنان لە یوتیوب و خاوەنی هەژماری هاککراو هەستا بەنووسینی جریوەیەک لە تویتەر کە تێیدا دەڵێت “کە گوێی لە دەنگی تەقەکردنە و دەبینێت کە خەڵکی ڕادەکەن و هەروەها هەندێک لە هاوپیشەکانی خۆیان شاردوەتەوە” ئەم لێدوانەی لە تویتەر لە لایەن خۆیەوە بووە و ڕاستەقینە بووە، بەڵام دواتر هاککەران هەستان بە بڵاوکردنەوەی جریوەیەکی ساختە کە تێیدا بە ناوی “Vadim Lavruski” ـەوە و دەڵێن:- “تکایە هاوکاریم بکەن لە دۆزینەوەی هاوڕێکانم چونکە جیابووینەتەوە لە کاتی تەقەکردنەکەدا”.
هەروەها یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر دوای بینینی جریوەکە لێدوانی داوە و وتویەتی کە وادیارە ئەو جریوەیە ساختەیە، وە “Jack” دامەزرێنەری تویتەر وەڵامی دایەوە و وتی کە ئەوان کاردەکەن لەسەر گێڕانەوەی هەژمارەکە بۆ خاوەنەکەی.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.