هەواڵ
14, ئه‌یلول 2012
زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نرخی ئایفۆن 5

سڵاو له هه‌موو لایه‌ك، سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە یارمەتی دام ئەم بابەتە بنوسم. به‌ڕێزان دوێنی ڕیكه‌وتی 12-9-2012 كۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بەڕێوەچوو و ئایفۆنی 5 خرایه ڕوو، هەر له كۆنگره‌كه‌دا نرخه‌كه‌شی ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌م شێوه‌یه بوو:
نرخی iPhone 5:
iPhone 5 16GB Model for $199.
iPhone 5 32GB Model for $299.
iPhone 5 64 GB model – $399
به‌ڕێزان ئه‌م نرخه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌مه نرخی کۆمپانیای په‌یوه‌ندیه هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا گه‌ر کەمێک وورد بووباینهوه له ژێره‌وه نووسرا بوو بۆ گرێبه‌ستی (2) ساڵ.
ئه‌م دوو ساڵه چیه..؟؟
بۆ وا هه‌رزانه..؟؟؟
به‌ڕێزان ئه‌مه نرخی ئه‌و كۆمپانیایه كه لێی دهكريت واته كۆمپانیای په‌یوه‌ندی بۆ نموونه تۆ له ووڵاتی به‌ریتانیا له كۆمپانیای (O2 یان 3G یان Vodafone) ئه‌م ئایفۆنه ده‌كریت به‌م نرخانه ده‌بێت تا دوو ساڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ی كه سیم كارتی ئه‌و كۆمپانیایه به‌كار بهێنی واته هیچ جۆره سیم كارتێكی تر ناخوێنێته‌وه، زۆرێك له ئێوه ئه‌م پرسیارانه‌ی ده‌كرد كه بۆچی وا هه‌رزانه ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكتۆری ئه‌نلۆك (Factory Unlock) نیه، و ته‌نها سیم كارتی یه‌ك كۆمپانیا ده‌خوێنێته‌وه.
هه‌واڵی خۆشتر:
هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخی ئایفۆنی 5 جۆری فاكتۆری ئه‌نلۆك ڕاگه‌یه‌ندرا واته هه‌موو سیم كارتێك ده‌خوێنێته‌وه و بێ كێشه‌یه بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ش ده‌ست ده‌دات و كێشه‌ی نیه، نرخه‌كانیش به‌م جۆره‌ن:
نرخی ئایفۆنی 5 جۆری فاكتۆری ئه‌نلۆك له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (United States):
Unlocked iPhone 5 16GB Model for $849.
Unlocked iPhone 5 32GB Model for $949.
هه‌واڵی نیه كه به چه‌نده Unlocked iPhone 5 64 GB model – No News
بەڵام لەم سەرچاوەیە نرخەکانی هەموو داناوە و هەرزانتریشە:
[image src=”http://cdn.redmondpie.com/wp-content/uploads/2012/09/iPhone-5-price.png” width=”341″ height=”112″ lightbox=”yes” align=”center”]
له 21-9-2012 ئه‌كه‌وێته بازاره‌وه…
…………………………………………………..
له ووڵاتی به‌ریتانیا، ته‌نها ئهنلۆكهكهی دیاری كراوه و ئاماژه‌ی به جۆره‌كه‌ی نه‌داوه:
Unlocked Price: £529
له مانگی 10-2012 ده‌كه‌وێته بازاره‌وه…
…………………………………………………..
له ئه‌وروپا، ته‌نها ئهنلۆكهكهی دیاری كراوه و ئاماژه‌ی به جۆره‌كه‌ی نه‌داوه:
Unlocked Price: €679
له مانگی 10-2012 دەكهوێته بازاره‌وه…
سەرچاوە absinthejailbreak
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
ئەوە چیە ئەو نرخە بەس ئەنلۆک فاکتۆرى بێ ئایفۆنەکە بە ٨٤٩ دۆلار بێ هاندەکە
پرسیارێک ئەبێ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست مەبەشتم کوردستانە نرخى چەنە ئایفۆن پێنج؟
تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە ببورە!