وێبداڕشتن

سامسۆنگ بەرواری ڕەوانەکردنی وەشانی ئۆریۆی بۆ گالەکسی S7 و S7 Edge ڕاگەیاند

ر لە ماوەی ڕابردوودا و وەک هەمیشە دەنگۆی زۆر هەبووە و لەسەر گەشتنی وەشانی ئۆریۆ بۆ مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، چ زوو یان درەنگ سامسۆنگیش بە هۆکاری ئەوەی دەیەوێت بێکێشە وەشانەکە ڕەوانە بکات و خۆی تەواوی ئامادەکارییەکانی نوێکردنەوەی وەشانەکە لە ئەستۆ دەگرێت نایەوێت پەلە بکات لەو باسەدا.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن وەشانی ئۆریۆ ٨,٠ لە بەروای ١٨ ـی مانگی داهاتوودا بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج بەردەست دەخرێت واتە کەمتر لە مانگێکی دیکە.

جێی ئاماژەیە مۆبایلە ٢٠١٧ ـەکانی A7 – A5 – A3 ـش بەم زوانە نوێکردنەوەیان پێناگات و لەسەرەتای مانگی شەشەوە دەست دەکرێت بە ڕەوانەکردنی زنجیرە نوێکردنەوەکانی تایبەت بەو مۆبایلانە.

ئەندرۆید ئۆریۆ نوێترین وەشانی مۆبایلەکانی کارکردووە بە سیستەمی ئەندرۆید کە خاوەندارێتی ئەندرۆید دەگەڕێتەوە بۆ گوگڵ و کۆمپانیا بەناوبانگەکانی سامسۆنگ و ئێڵ جی و سۆنی و هواوەی و شاومی و دەیانی دیکە سوود لەم سیستەمە وەردەگرن، دەتوانن لەم بەستەرەوە زیاتری لەسەر بخوێننەوە.

22 نیسان، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم. شارەزایی پەیداکردنی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
225