ئەپ و نەرمەکاڵا 2, ئایار 2018

واتسئەپ پەیوەندی ڤیدیۆیی بە شێوەی گروپی بۆ بەردەست دەکرێت

واستئەپ ئەپێکی بەناوبانگی چاتکردنە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەکارهێنەری هەیە بەڵام تا دوێنیش یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە ساڵانێکە لە سکایپ هەیە نەیبوو کە پەیوەندی ڤیدیۆیی بەشێوەی گروپی واتە Group Video Chatـبوو. لە کۆتاییدا و دوێنی لە میانەی کۆنگرەی F8، فەیسبووک ڕایگەیاند کە بە فەرمی پەیوەندی ڤیدیۆیی بە شێوەی گروپی بۆ واستئەپ لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

لەڕاستیدا زانیاری زۆر ورد دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە نەدرکێندرا تەنها ئەوە نەبێت کە تا چوار کەس دەتوانن پەیوەندی گروپی بگرن و لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست دەبێت.

شایەنی باسە، هەر لە میانەی کۆنگرەکە فەیسبووک ئاشکرای کرد کە لەزگەکان واتە Stickers بۆ واستئەپ بەردەست دەکرێت و ئەوانیش بەم زووانە لەناو ئەپەکە دەردەکەون.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ