ئامێرە هەمەجۆرەکان
3, ئایار 2018
یاری God of War دەبێتە خێراترین فرۆشراوی یارییە تایبەتەکانی پلەیستەیشن ٤

لە یەکەم هەڵسەنگاندنی یاری نوێی گاد ئۆف وۆر وا دەردەکەوت کە دەبێتە ناسراوترین و گەورەترین یاری ساڵی ٢٠١٨، چەندین کاردانەوەی ئەرێنی بە دوای خۆیدا هێنا و لە یەکەم هەفتەی فرۆشنتی یارییەکەشدا چەندین لەبەرگیراوە لە یارییەکە فرۆشرا. لەگەڵ ئەمانەشدا ماڵپەڕی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی یارییە ئەلکترۆنییەکان IGN ١٠/١٠ خاڵی بە یارییەکە داوە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکی دیکەی یارییەکەیە.
لە ماڵپەڕی فەرمی هەواڵی پلەیستەشندا سۆنی ئەوەی ئاشکراکردووە لە ٣ ڕۆژی یەکەمی فرۆشتنی یاری گاد ئۆف وۆر ٣,١ ملیۆن دانە لە یارییەکە فرۆشراوە کە ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی ببێتە خێراترین یارییەتایبەتەفرۆشراوەکانی پلەیستەیشن ٤ لە مێژوودا. وە هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یارییەکە یاریکەرە جیهانییەکان دەستیان کرد بە بڵاوکردەوەی چیرۆک و پیشاندانی یارییەکە.
یه‌كێكه له یاریه ئه‌كشن و سه‌ركێشیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن ستۆدیۆی Santa Monica و بڵاوده‌كرێته‌وه له لایه‌ن كۆمپانیای .Sony ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه ته‌واوكه‌ری به‌شی سێیه‌مه كه له ساڵی ۲۰۱۰ دا بڵاوكرایه‌وه. ته‌نها بۆ ئامێری PlayStation 4. ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه باس له ئه‌فسانه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی تر كه باسی له ئه‌فسانه‌كانی یۆنان ده‌كرد هه‌ر له‌م به‌شه‌دا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی یاریه‌كه كه Kratos ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز چونكه ئێستا ئه‌و كوڕێكی هه‌یه كه پێویسته بیپارێزێت و فێری ئه‌و شێوازه شهڕكردنهی بكات كه چه‌نده‌ها ساڵه دەیکات. زانیاری زیاتر بخوێنەوە
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.