ئەپ و نەرمەکاڵا

فەرهەنگی Rebin Dict Plus بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەوە بۆ ئەندرۆید ڕاگەیەنرا


پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فەهەنگی ڕێبین پڵەس ڕاگەیەنرا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و پاش ئەوە و بەبەردەوامی کار لەسەر ئەوە کراوە فەرهەنگەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەست بخرێت و ئێستا ئەم فەرهەنگە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەستە.

تایبەتمەندییەکان:

  • لەخۆگرتنی زیاتر لە ٨۰ هەزار وشە و زیاتر لە ٨٠ هەزار ڕستەی ئینگلیزیی کە ستافی شارەزای بواری زمانی ئینگلیزی ئەرکی ڕێکخستنی زمانی ئینگلیزییان لە ئەستۆ گرتووە.
  • خوێندنەوەی وشەکان بە شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانی.
  • بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەت بۆ دۆزینەوەی خێرای وشە ئینگلیزییەکان.
  • بوونی ڕێکخستنێک لە ئەپەکە کە ڕێگەت پێ دەدات ڕەنگ و فۆنت لە ڕووکاری ئەپەکە و شێوەزاری زمانی ئینگلیزیی لە وشە و ڕستەکان دەست کاریی بکەیت.
  • تۆمارکردنی دەنگی خۆت و پاشان بەراوردکردنی لە لایەن ئەپەکەوە لە نێوان شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانی.
  • لە کاتی بوونی هێڵی ئینتەرنێت دەتوانیت هەموو وشە و ڕستەکان بۆ سەر زمانە جیهانییەکانی تر وەربگێڕیت.
  • وەک وتەی گەشەپێدەر، ئەپەکە گرنگترین ۳ هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاستی سه‌ره‌تایی زمانی ئینگلیزیدان و نازانن له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ن و كام وشانه‌ له‌به‌ر بكه‌ن لە خۆ دەگرێت، و بەشێوازی ئاسان بۆ قورس ڕیز کراون.
  • زیاتر لە ٤۰ هەزار وشەی تری زمانەکانی عەرەبی – تورکی – فارسی.
  • زیاتر لە هەزار گفتوگۆی ئینگلیزی – کوردی لە خۆدەگرێت.

بۆ سوود وەرگرتن لە تەواوی ناوەڕۆکی فەرهەنگی ڕیبین پڵەس بەکارهێنەر دەبێت بڕی ٣٠٠٠ دینار بدات بۆ بەدەست خستنی کۆدی چالاک کردن و بەکارهێنانی تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە.

ڤیدیۆی تایبەت بە شێوازی کارکردنی ئەپەکە:

وێنەی ڕاستەوخۆ وەڕگێڕانی وشەکان لە ڕێی کامێراوە.

تێبینی: ١٠٠ لێدوانی یەکەم لە فەیسبووک دەبنە خاوەنی دیارییەکە مەبەستمان بە پێی کات هەرکەس زووتر لێدوانی نووسی بێت ئەوە دەبێتە خاوەن کۆدەکە. 

16 ئایار، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم. شارەزایی پەیداکردنی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
225